زاری كرمانجی-مێرگەسۆر
لەبەردەوامی پڕۆسەی مینلابردن لەكێڵگە مینی (سەری قەلەندەر) لەسنووری قەزای مێرگەسۆر، دەیان پارچە مین و تەقەمەنی پاشماوەی جەنگی دۆزرانەوەو چارەسەری پێویستیان بۆكرا.
رابەر ئەنوەر، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كاروباری مینی هەولێر، بە زاری كرمانجی گووت ” دوای دۆزینەوەی 69 مین لەجۆری (V69) لەگەڵ 6 پارچە تەقەمەنیی پاشماوەی جەنگی، لەكێڵگە مینی (سەری قەلەندەر) لەسنووری قەزای مێرگەسۆر، ئەمڕۆ چوارشەمە لەسەرفەرمانی رەفعەت بابەكر بەڕێوەبەری گشتی بەوەكالەت، لە لایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر، بەشێوەیەكی گونجاو لەناوبردران”.
ئەوەشی خستەڕوو: ” ئەم كێڵگە مینە بەپاڵپشتی رێكخراوی(ITF)ی سلۆڤینی بەدابینكردنی ئوتومبێلی گواستنەوە. پرۆسەی كاری پاسازی مینلابردن تیایدابەردەوامی دەبێت.