زاری كرمانجی-وەرتێ
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی قەزای رواندز، دەڵێت : ” بۆ چارەسەر كردنی گرفتی كەمی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانی سەنتەری قەزای رواندز و گوندەكانی، چەند پڕۆژەیەك لە بەرنامەو پلانی جێبەجێ كردنن.
هۆگر مەلا محەمەد، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی قەزای رواندز، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” هەوڵەكانمان بەردەوامە بۆ چارەسەر كردنی كێشەو گرفتی كەمئاوی دانیشتووانی سەنتەری قەزای ڕواندز و گوندەكانی، لە ئێستاشدا رەزامەندی جێبەجێكردنی پڕۆژەی ئاوی گوندی (رهزان و چۆمەخین) سەربە ناحیەی وەرتێ لە سنووری قەزای رواندز دراوە، بە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژانە گرفتی ئاوی خواردنەوەی دانیشتووانەكەیان چارەسەر دەكرێت”.
بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی قەزای رواندز، گووتیشی: ” لەگەڵ ئەوەشدا پلان و بەرنامەی زیاترمان هەیە بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەی ئاوی زیاتر بۆ هاووڵاتییان لە سنوورەكەمان”.