زاری کرمانجی – ڕواندز :
لە درێژەی کار و چالاکییەکانی خۆیدا، سەنتەری ڕۆشنبیریی ڕواندز هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی خولێکی ڕۆژنامەوانی بۆ ئارەزوومەندانی بێژەری و پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنی .
مەهدی ڕواندزی بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن لە سەنتەری ڕۆشنبیری ڕواندز لەبارەی خولەکەوە بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند : “سەنتەری ڕۆشنبیریی ڕواندز لەسەر داواکاری بەشێکی زۆر لە گەنجان، لە چەند ڕۆژی داهاتوو هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی خولێکی ڕۆژنامەوانی بۆ ئارەزوومەندانی بواری بێژەری و پێشکەشکاری تەلەڤزیۆنی،”
ڕواندزی، باس لەوەش دەکات کە ئەم خولە بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوی ppo و کۆمپانیای (نور العین) ی عێراقی و پەیمانگای هێزی پلان ئەنجام دەدرێت و ئەوەش دەڵێ :”بەشداریکردن لەم خولەدا بێ بەرامبەرە و تەنیا بڕە پارەیەکی ڕەمزی وەردەگیرێت لە فێرخواز بۆ تێچووی چاککردنی بڕوانامەی نێودەوڵەتی،”
بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەنتەری ڕۆشنبیریی ڕواندز ئاشکراشی دەکات کە خولەکە هەر تەنیا بۆ گەنجانی ڕواندز نییە و دەڵێ: “هەمیشە باوەڕمان بە خزمەتکردنی گەنجان هەیە لە هەر شارێکی کوردستان بێت، ڕاستە سەنتەرەکەی ئێمە تایبەتە بە ڕواندز، بەڵام ئەوە نابێتە ڕێگر لەبەردەم گەنجانی تری شارەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ئەوەی بەشدار بن لەگەڵمان، بە پێچەوانەوە زۆریش خۆشحاڵ دەبین، بۆیە هەر گەنجێک بیەوێت بەشدار بێت لە خولەکە دەتوانێت لە ڕێگەی ئەو دوو ژمارەیەوە پەیوەندیمان پێوە بکات بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لە سەر خولەکە و تۆمارکردنی ناوی
07504606790
07826153243