زاری کرمانجی – هەولێر:
ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە شاری هەولێر ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وەڵامی رۆژنامەنووسان باسی لەو بابەتە کرد کەوا منداڵی مامۆستایان یەکەم دەکرێن لە ناوەندەکانی خوێندن.
وەزیری پەروەردە گووتی ” بەپێی سیستەم ١١هەزارو ٥٦٤ قوتابی دایک یان باوکیان مامۆستایە، لەو ژمارەیەش ٩٠٠ قوتابی بەیەکەم دەرچوونە”.
ئالان حەمە سەعید، گووتیشی ” ناتوانم بە شێوەیەکی رەها بەرگری بکەم ، ناشکرێت تەڕو وشک بەیەکەوە بسووتێندرێت، لەهەموو کوردستان حاڵەتێک یان دووحاڵەت هەبووە دەستکاری نمرەکرابێت، ئەوە لەرێگەی سیستەمەوە دیار دەبێت ئاخۆ چۆن دەستکاری نمرە کراوە و لەچ وەرزێک بووە، ئەم بابەتە بەو جۆرە نییە، ئەی منداڵی مامۆستا لەکوێ بخوێنێت.