پشتیوان کەریم- سۆران:
لەبارەی داواکاری جوتیارانی سۆران بۆ پێدانە تراکتۆر و ئامێرە كشتوكاڵییەكان، ئەندازیار حەکیم عەبدولڵا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سۆران بۆ زاری كرمانجی دەڵێ:” زیاتر لە 250 جوتیاری سنووری ئیدارەی سۆران ناویان تۆمار کردووە، وەزارەتی کشتوکاڵ بە هەماهەنگی کۆمپانیانی هاڕوون گروپ، بریار وایە تراکتۆر و ئامێرە كشتوكاڵییەكان بەقستی درێژ خایەن بدەن بە جوتیاران”.
گووتیشی: ” پێدانی ئامێرە كشتوكاڵییەكان بوژانەوەیەکی باشە بە سێکتەری کشتوکاڵی، لهم رێگەیەوە جوتیاران زیاتر دەتوانن پەرە بە کەرتی کشتوکاڵی بدەن.