زاری کرمانجی – سۆران :
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە سەردانەکەی پێشووی بۆ سعوودیە ئاشکرای کرد کە ئەمەریکا ناوچەکە بەجێ ناهێڵێت و باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئەمەی دووپات کردەوە کە بە هیچ شێوەیەک عێراق جێ ناهێڵن و گرنگی ستراتیژی خۆی هەیە بۆ ئەمەریکا.
ئەلینا ڕۆمانۆوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا ستراتیژیەتی وڵاتەکەی لە بەرامبەر عێراق دەخاتە ڕوو و دەڵێ: “سەقامگیری عێراق سوودی بۆ ئەمەریکا و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەبێت و هەروەها عێراق گرنگی ستراتیژی هەیە بۆ ئەمەریکا و ساڵێک پێش ئێستا لە سەردانەکەی جۆو بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ سعوودیە ئەوەی بە ڕوونی گوت “کە ئەمەریکا ناوچەکە بەجێ ناهێڵێت”.
ڕۆمانۆوسکی ئاشکراشی دەکات کە عێراقییەکان نایانەوێت گرووپە چەکدارەکان دەسەڵات بگرنە دەست و دەڵێ : ” گفتوگۆی زۆرم کردووە لەگەڵ عێراقییەکان، ئەوان نایانەوێت گرووپە چەکدارەکان حوکمی عێراق بکەن و دەیانەوێت بەهەر شێوەیەک بێت ئەو گرووپانە لە چەک دابماڵرێن.”