محەممەد مەحموود – رواندز:
چیایی محەممەد حەسەن، سەرۆکی شارەوانی رواندز لە دیدارێکی تایبەتدا بە زاری کرمانجی راگەیاند” بۆ
چارەسەرکردنی کێشەی زبڵ و خاشاک و کۆکردنەوەی بۆناو بازاڕیش مانگانە بڕە پارەیەکی کەم لە دووکاندارەکان وەردەگیرێت لە ٥ هەزار دینار تاکو ٢٥ هەزار دینار بۆ ماڕکێتە گەورەکان بۆ ئەو کەسانەی کاری پاککردنەوەی شاردەکەن”.
سەرۆکی شارەوانی رواندز بەڵێنیش بەهاوشاریانی دەدات و دەڵێت ” کاری تەواو دەکەین بۆئەوەی ئەو زبڵ و خاشاکەی کۆدەکرێتەوە و لە نزیک ناوچەی پیشەسازی فڕێدەدرێت چیتر نەبێتە بابەتی گلەیی و بە تایبەتی لەوەرزی هاوین زۆر جار بەهۆی سووتان وکەوتنەوەی ئاگر لەو زبڵ و خاشاکە بەدوکەڵ و بۆنەکەی خەڵکی رواندز هەراسان دەبوون و زیانی بۆ تەندروستی دانیشتووانی ناوچەکە هەبوو، لە گەڵ ئەو کەسەی سەرپەرشتی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک دەکات، پڕۆژەیەکی هەیە ئەویش دانانی کارگەیەکی غازە لە شوێنی کۆکردنەوەی زبڵ وخاشاک، بەمەش ئەو بابەتە چارەسەر دەبێت، بۆ ئەمەش گرێبەستەکە لە قۆناغی کۆتاییدایە، بۆ رەزامەندی کۆتایی دێتەوە شارەوانی و گرێبەستیان لەگەڵ دەکەین بۆ ئەوەی ژینگەی ناوچەکە چیتر پیس نەکرێت، بەمەش شارەوانی داهاتێکی دەستدەکەوێت و لە جوانکردنی شار خەرج دەکرێت.