زاری كرمانجی – سۆران :
ماوەی زیاتر لە دوو مانگە پەرلەمانی كوردستان كۆبونەوەكانی خۆی راگرتووە و بڕیارە ئەمڕۆ 17 ی ئایاری 2023 جارێكی تر كۆببێتەوە و سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەكات 17ی ئایاری 2023 لە دانیشتنی ژمارە سێی ئاسایی خولی بەهارە بەشداربن كە بەپێی بەرنامەی كاری پەرلەمان، لەو كۆبوونەوەیەدا چوار تەوەر گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت و یەكێك لە تەورەكان دەستلەكاركێشانەوەی حەوت پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری كوردستان دەنگی لە سەر دەدەرێت.