زاری كرمانجی – سۆران :
شارەزایەكی كەشناسی رایگەیاند كە لەم مانگەدا دوو شەپۆڵی بارانی بە لێزمە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی لە واڵەكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك هێما بۆ ئەوە دەكات كە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شەپۆلێكی باران بارین و هەورەتریشقە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ئاراس ئاشكراشی دەكات كە پێشتر حاڵەتی لەو شێوەیە نەبووە و دەڵێ: “پێشتر لەم كاتانەدا ئەم حاڵەتانەمان نەبووە بەم شێوازەبێت یان نمە بارانێكی كەم بووە بۆ ھەندێ ناوچەی كوێستانی، بەڵام ئێستا دۆخەكە بەجۆرێك گۆڕاوە لەم شەپۆلەدا لەوپەری باكووری سعودیە تا باشووری عێراقیش ئەگەری بارانی زۆر ھەیە و ھەورەتریشقەی بەھێزیش لەناوچە جیاجیاكاندا روودەدات.”