زاری كرمانجی-سۆران
بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوەخۆی حكووومەتی عێراق، فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بە دۆلار، لە پێشانگه‌كانی ئۆتۆمبێلی شارەكانی عێراق قەدەغە دەكرێت.
دوێنێ سێشهمممە وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌فه‌رمی بڕیاری مامه‌ڵه‌كردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی به دینار دەركردەوە، هەروەها قه‌ده‌غه‌كردنی به دۆلار له پێشانگاكانی به‌غدا و پارێزگاكانی تری عێراق خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و هه‌ر كه‌سێكیش سه‌رپێچی بڕیاره‌كه بكات لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەكرێت”.
بەپێی بەدواداچوونەكانی زاری كرمانجی تا ئێستا ئەم بڕیارە پارێزگه‌كانی هەرێمی كوردستانی نەگرتووەتەوەو مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل زیاتر بە دۆلارە.