محەمەد حەكیم
ئەیوب عەلی
قوتابیانی زانكۆی سۆران فاكەڵتی پەروەردە زانستە كۆمەڵایەتییەكان قۆناغی دووەم
بەسەرپەرشتی : د.ئەبوبەكر دێوانە
ئاینی ئیسلام یەكێك بوو لە پێكھێنەرە سەرەكیەكانی دەوڵەتی عەبباسی لەسەر دامەزرا، ئەم ئاینە پێشكەوتنێكی گەورەی بە خۆیەوە بینی لەلایەكەوە سلبی بوو و لە لایەكەوە ئیجابی بوو، كە بڵاوبوونەوەی ئیسلام لە نێو نەتەوە نا ئیسلامەكاندا كە بە ڕێگەی تایبەتی خۆیان و بە كاریگەری فەلسەفە و بیروباوەڕە كۆنەكانیان تێگەیشتن لێی، و ھەندێك ئیجتیھاد كرا لەلایەن فەقێكان كە بووە ھۆی دروستبوونی تائیفە و مەزھەبی جۆراوجۆر لە ناو دامەزراوە ئیسلامیەكەدا، و ھەندێكیان نەمان و ھەندێكی تریان تا ئەمڕۆ ماون. لەو تائیفە ئیسلامیانەی دروست بوون لە سەردەمی عەبباسی موعتەزیلە و مەرجیئە و ئیبازی و ھتد، ھەروەك لە شیعەدا چەند تائیفەیەكی جیاواز دەركەوتن وەك، ئیسماعیلی و عەلەوی و دوڕزی، ھەروەھا سۆفیگەری دامەزرا لە سەرەتای سەردەمی عەبباسی.
لە دیارترین كاریگەریەكانی سەردەمی عەبباسی، پێشكەوتن و گەشەسەندنی چوار مەزھەبە گەورەكە بوو كە ئەوانیش (شافعی و مالیكی و حەنبەلی و حەنەفی)ن، ھەروەھا گرنگیەكی زۆریان دا بە فەرمودەكانی پێغەمبەر و ناودارترین كۆكەرەوەكانی فەرمودە لەو سەردەمە دەركەوتن وەك بوخاری و موسلیم و تورمزی و ئەحمەد كوڕی حەنبەل و ئەوانی تر.
گفتوگۆ ئیسلامییە فەلسەفییەكان یەكێك لە سیماكانی سەردەمی عەبباسی بوو بە تایبەت لە سەردەمی بەھێزیدا، لە دیارترین ئەو گفتوگۆیانە ئەوەبوو كە لەسەر ئەزەلیەتی قورئان بوو، كە موعتەزیلە و ئیبازیەكان وتیان قورئان دروستكراوە و خەلیفە مەئمون پشتی گرتن، لە كاتیكا سوننە و ئەشاعیرەكان ئەڵێن قورئان تەنھا وتەی خوایە، ھەروەك چەندین گفتوگۆی تر ڕویدا لەسەر بینینی خوا لە ڕۆژی دواییدا، و گفتوگۆی پەیوەست بە ڕەگەزی فریشتە و زۆر بابەتی تر.
لەگەڵ ئەوەی ئیسلام ئاینی دەوڵەت بوو بێ دیاری كردنی مەزھەب و تائیفە، بەڵام ئاینەكە كاریگەر دەبوو بە تائیفەی خەلیفەكان، مەئمون و موعتەسیم و واسیق موعتزەیلەیان ڕاگەیاند وەك ئاینی دەوڵەت، و متوەكیل شافعی كرد بە مەزھەبی ڕەسمی، بەڵام موعتەسیم بیلا بەلای شیعەدا ئەیشكاندەوە لەگەڵ خەلیفەكانی كە لە سەردەمی دەوڵەتی بوەیھی ھاتن، بە پێچەوانەی ئەو خەلیفانەی لە سەردەمی دەوڵەتی سەلجوقیدا ھاتن بە لای سوننەدا ئەیانشكاندەوە.
لە سەردەمی گەشەسەندنی عەبباسی پەیوەندی دەوڵەت لەگەل دانیشتووە نا موسڵمانەكاندا باشترین حاڵەتی ھەبوو بە تایبەت لە سەردەمی مەنسور و ڕەشید.