ئامادەكرنی: سروە كارزان ئەنوەر
قوتابی قۆناغی دووەم بەشی زانستە كۆمەڵایەتییەكانی فاكەڵتی پەروەردە زانكۆی سۆران
بە سەرپەرشتی: د.ئەبوبەكر دێوانە
وتارە سەرەكییەكان: خەلافەتی عەبباسی لە قاھیرە و دەوڵەتی عوسمانی
مەمالیكەكان حوكمی میسریان گرتە دەست لە سالی ١٢٥٠ز لە دوای نەمامی دەوڵەتی ئەییوبی، لە زۆربەی حاڵەتەكان حوكم لە ناو یەك خێزاندا نەئەمایەوە و ئەگۆڕا، نزیكەی ٤١ سوڵتانی مەملوكی بوون ھەندێك لە سوڵتانەكان لائەبران ودائەنرانەوە، ٢٨ سوڵتانیان لەسەر دەستی مەمالیكەكان خۆیان لەناو بران، ئەم ڕكەبەریەش بووە ھۆی ناجێگیری سیاسی لە نێویاندا.
لەگەڵ ئەوانەشدا، مەمالیكەكان دەورێكی دیاریان گێڕا لە پاراستنی ڕۆژھەڵات لە سەرەتای سەردەمەكەیاندا، دوای ئەوەی ھۆلاكۆ بەغدای گرت و خەلافەتەكەی ڕوخاند، بە ھێزەكانیەوە بەرەو وڵاتی شام ڕۆیشت، نەسیبینی گرت رەھا و حەلەب، لەم نێوەندەدا سەیفەدین قەتز بە سوپایەكەوە لە میسرەوە دەرچوو بۆ وڵاتی شام، كە ھۆلاكۆ دوای وێران كردنی حەلەب دیمەشقی سوتاند، و سوپای مەمالیك و ھۆلاكۆ بەیەك گەیشتن لە شەڕی عەین جالوت لە جەلیل ساڵی ١٢٦١ كە سەركەوتن بۆ مەمالیكەكان بوو، بەم شێوەیە میسر لە شەڕی مەغۆل ڕزگاری بوو، و مەمالیكەكان پێیان تیا جێگیر كرد وكۆنتڕۆڵی وڵاتی شام و حیجاز و میسریان كرد، بەمەش دەوڵەتێكی فراوانیان دامەزراند.
قەتز لە ڕێگە گەڕانەوە بۆ میسر گیانی لە دەست دا و زاھیر بێبرس بووە سوڵتان لە دوای ئەو، كە بێبرس سەركەوتوو بوو لە شەڕەكانیدا لەگەڵ خاچپەرستەكان، فەتحی یافا و ئەنتاكیە و قەڵاكانی دەوروبەری كرد، سێ ساڵ تێپەڕ بوو جیھانی ئیسلامی بێ خەلیفە بوو، لەگەڵ ئەوەی سوڵتانی ئەیوبی لە دیمەشق موبایەعەی دا بە ئەبوعەباس ئەحمەد بەڵم لەو كاتە مەمالیكە بە بەھێزی لە میسر دەركەوتن، و كاتێك قەتز دەستی گرت بەسەر دیمەشقدا لە ئەنجامی شەری عەین جالوت، خەلیفە ڕۆیشت بۆ حەلەب كە ھێشتا لە ژێر دەستی ئەیوبییەكان بوو، لە حەلەب موبایەعەی پێدرا و ناونرا حاكم بیئەمر لا، لەگەڵ ئەوەی ئەم خەلیفە تەنھا لە حەلەب ناوی ھەبووە لەبەر ئەوە زۆر لە مێژوو نوسان ئەم خەلیفەیە لائەبەن لە لیستی خەلیفەكاندا و دایدەنێن بە ھەوڵێك بۆ ژیانەوەی خەلافەت، بەڵام ھەوڵی تەواو لەسەر دەستی زاھیر بێبرس درا لە سالی ١٢٦٢ز، كاتێك ئەحمەدی كوڕی خەلیفە زاھیر بیئەمر لا گەیشت بێبرس ئاھەنگێكی گێڕا و موبایەعەیان بەڕەسمی موبایەعەیان پێدا و ناویان نا موستەنسیر بیلا و بڕیاری دەركرد ناوەكەی بخرێتە سەر سكەی پارە و ناوی بھێنرێت لە خوتبەی ھەینیدا.