ئەژین ئەحمەد
گەلاوێژ ئەكڕەم
قوتابی قۆناغی دووەم بەشی زانستە كۆمەڵایەتییەكانی زانكۆی سۆران
بە سەرپەرشتی دكتۆر ئەبوبەكر
سەرۆك بەش مامۆستا چیا
سلجوقییەكان لە هۆزی (قنق)ی غوزی توركین دەچنە سەر باپیری سلجوقی كوڕی دقاق.
نیشینگەی ئەوان لە بیابانی فراوان و دەشتەكانی نێوان چین و بۆ كەناراوی دەریای خەزەردا بوو، مەزەهەبی سونەیان وەرگرت بە جۆش و خڕۆش پشتگیری یان دەكرد.
پەیوەندی نیوان خیلافەتی عەبباسی و دەستەڵاتی سەلجووقی : بارودوخی خیلافەت لەگەڵ سەلجووقییەكان لە باری خیلافەت لەگەڵ بوەیەیەكـانـدا باشتربوو، چونكە نموان لە رووی نایینیەوە لەبەر ئەوەی لە ئەهلی سوننە بوون رێزی خیلافە تیان دەگرت، ئەوان دیمەنی بە گەورە دانان و شكوداریان بە پنی پایەی پایینی خیلافەت بۆ خە لیفـە نیـشاندە دا، لەلایەكی ترە وە سەلجووقییەكان توانیـان سـەر لە نوێ لـە ژێر ئاڵای خویاندا رۆژهەڵاتی ئیسلامی یەكخـەن و روبەڕەكەی لە روژئاوایی ناسیاوە بۆ سنوری بووسفور لە رێگەی جیهادی دژبە دەوڵەتی بیزەنتیـدا درێژ بكەنەوە و دەست بەسەر زۆربەی ووڵاتی شـامدا بگرن و لـەخاسیەتە كانی بـسینن.
بەڵام بەپەلـە ناكۆكی نیـوان خـەلـیـفـە و سـوڵـتان بـەهـوی هـەوڵی توغرولبـەگ بو بە تەنها گرتنە دەسـتی هـەموو دەستەڵاتەكان لە عێراقدا تەنانەت ئەو دەستەڵاتەیش پەیوەستی خەلیفەیـە هەڵگیرسا، بەمـە خـەلیـفـە لە تەواوی دەستەڵاتەكانی دەرنرا.
كاتیـك سـوڵتان ئـەلـب ئەڕسەلان لـە سـاڵی (455ك/١٠٦٣ز)دا دەستەڵاتی گرتە دەست بارودوخ وەك خۆی بوو، خە لیفە لە دردەمی مە لیكشای یەكەمی جێگریــدا بەرە و رووی سوكایەتییەكی زۆر بوویەوە و هە ندێ لە نوێنەرانی سوڵتانەكان وێران تا لە هەندێ دیمـەنی دەستەڵاتی پایینی خەلیفەدا وەك تەپل لێدان لەبەردەرگایاندا بە شداری بكەن.
باری خراپی پەیوەندی تحەلیفە بە مەلیكشاەوە زیادیكرد، تا ئەوەی مەلیكشاە بریاریدا خەلیفە لە بەغداد دەربكات و پایتەختی تیلافەت بگوازیتەوە بۆ ئەسفەهان، بەڵام قەدەرهاتە رێی سوڵتان و خەلیفەش رزگاری بوو.