محەممەد مەحموود – سۆران :
لە لێدوانێکی تایبەت بۆ زاری کرمانجی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، باس لە دەستپێکردنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەکات و رایدەگێنێت:” دەبێت لە ماوەی ئەو یەک دوومانگە ئەو پڕۆژانە تەواو بکرێن”.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە سەر دەستپێکردنەوەی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، بە زاری کرمانجی راگەیاند:” تەواوی ئەو پڕۆژانەی ساڵی پار دەستیان پێکرابوو و لەبەر نالەباری کەش و هەوا راگیرابوون، لەماوەی ئەو یەک دوومانگە دەبێت تەواو بکرێن و پڕۆژە نوێیەکانیش دەستپێبکەنەوە”.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، باسی لەوەشکرد” ئەمڕۆ بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی چەند پڕۆژەیەکم کردووە، دەبێت لەماوەیەکی دیاریکراودا ئەو پڕۆژانە تەواو بکرێن و بخرێنە خزمەتی هاووڵاتییان”.