زاری كرمانجی – سۆران:
خاوەنی نوسینگەیەكی دراو لە سەنتەری قەزای سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە.
حاجی عەبدولهادی خاوەنی نوسینگەی داهات بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە نێو بازاڕی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە ئیدارەی سۆران بە 250 146 بۆ 750 146 دینار مامەڵەی پێوەدكرێت.
خاوەنی نوسینگەی داهات بۆ ئاڵوگۆڕی دراو، گووتیشی:” نرخی دۆلار بەرامبەر بە دوێنێ دووشەممە دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، بەشێوەیەك دوێنێ، لە نێوان 147 هەزار بۆ 750 147 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرا، بازاڕی ئاڵوگۆری دۆلار بۆڕسەیە و رەنگە ئەو بەرز بوونەوەیە لە عێراق كاتی بێت، بەڵام دوواجار ناشزانین نرخ بەم شێوەیە جێگیر دەبێت یان دادەبەزێت.