موڕشید برادۆستی – سۆران:
ماوەی چوار ساڵە، بەهۆی لە كار كەوتنی ئامێری تیشك ” ئەشیعە “، بەشەكە بە یەكجاری لە بنكەی تەندرووستی سیدەكان لە كاركەوتووە و هاووڵاتییان گرفتیان بۆ دروست بووە.
كاروان فەیسەڵ، بەڕێوەبەری كارگێڕی بنكەی تەندروستی سیدەكان، بە زاری كرمانجی راگەیاند:” چەند ساڵێك بەر لە ئێستا ئامێرێكی پێشكەوتووی” ئەشیعە”ـمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر وەرگرت، بەڵام لە ساڵی 2019ەوە ئامێرەكە بەهۆی شۆرتی كارەباوە لە كاركەوتووە.
كاروان فەیسەڵ، ناشی شارێتەوە، هاووڵاتییانی سەنتەری قەزای سیدەكان و گوندەكانیشەوە، بە ناچاری بۆ گرتنی ئەشیعە سەردانی نەخۆشخانەكانی سۆران دەكەن.
گووتیشی:” ئامێرەكەمان رەوانەی نەخۆشخانەی لەدایكبوون و منداڵانی سۆران كردووە، ئامێرەكە چاك كراوەتەوە، تیمێكی شارەزا لەو نەخۆشخانەیە و كاری بەستنەوە و تێست بۆ ئامێرەكەمان دەكات .