ئیداره‌ی ده‌روازه‌ی سنووری پێشابوور، لە روونكردنەوەیەكدا رای دەگەیەنیت كە چیتر ده‌رفه‌ت بۆ راكردن له راستییه‌كان بۆ په‌یه‌ده و ئیداره‌كه‌ی فه‌راهه‌م نییه، كه هه‌میشه كار له‌سه‌ر خوڵقاندنی قه‌یران ده‌كات و به‌رده‌وامیش گه‌لی ئێمه له كوردستانی سووریا باجه‌كه‌ی ده‌دات.
ئاماژەی بە ئەوەش داوە، په‌یه‌ده سووره له‌سه‌ر باوه‌ڕنه‌هێنان به‌وه‌ی كه گه‌له‌كه‌مان له كوردستانی سووریا د‌رك به هه‌موو پیلانگێڕییه‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌ن، كه سه‌لامه‌تیی بۆ هیچ كه‌سێك نه‌بووه و ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن بیانوو بهێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی ژیان له خه‌ڵكی رۆژئاوا دابخه‌ن.
لە بەشێكی روونكردنەوەكەدا هاتووە ” ده‌روازه‌ی پێشابوور سێمالكا به فه‌رمانی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌پێناو یارمه‌تیدانی گه‌لی كوردستان له سووریا كراوه‌ته‌وه و هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی مانه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه به كراوه‌یی بۆ خزمه‌تگوزاری مرۆیی كردووه‌ته‌وه و هیچ كاتیش له به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به گه‌له‌كه‌مان سڵی نه‌كردووه‌ته‌وه.”
جەختیش دەكاتەوە، تا ئێستا سێ رێككه‌وتن به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئه‌و ده‌روازه‌یه كراون و بڕگه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئیداره‌دانی ده‌روازه‌كه به هاوبه‌شی هه‌یه، به‌ڵام هه‌میشه په‌یه‌ده پێشێلی رێككه‌وتنه‌كانی كردووه و له سیاسه‌تی سه‌ركوتكاری به‌رده‌وام بووه، هه‌میشه له‌سه‌ر ترازاندنی گه‌لی كورد كاری كردووه و په‌یه‌ده ده‌زانێت كه ویستوویه‌تی له رێگه‌ی ئه‌و ده‌روازه‌یه و سنووره‌كانه‌وه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بگوازێته‌وه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ئه‌منی بشێوێنێت و هاوپه‌یمانانمان له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش زانیاری‌یان له‌وباره‌یه‌وه هه‌یه.
ئیداره‌ی ده‌روازه‌ی سنووریی پێشابوور دەشڵێ: “دانبه‌خۆداگرتنمان به‌رامبه‌ر په‌یه‌ده، تا ئێستا له‌پێناو گه‌لی كوردستان بووه له سووریا، به‌ڵام دواجار ئه‌مه وامان لێ ده‌كات به پهیوندییهكاندا بچینه‌وه و گه‌لیش مافی خۆیه‌تی ئه‌مه قبووڵ نه‌كات و پێویسته په‌یه‌ده ده‌ست له درووشمه ساخته‌كانی هه‌ڵگرێت، چونكه چیتر كه‌س پێیان باوه‌ڕ ناكات.”