زاری كرمانجی – سۆران:
ماوەی دوو رۆژە، شاندێكی دەزگای گشتی كاروباری مین بە شێوەیەكی فەرمی سەردانی وڵاتی سویسڕایان كردووە.
دەزگای گشتی كار و باری مینی كوردستان، بڵاوی كردۆتەوە، لە رۆژی 15ی ئەم مانگە، علی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری گشتی كاروباری مینی هەولێر و جەلال جەعفەر بەڕێوەبەری گشتی كارووباری مینی گەرمیان وەك شاندێك بەشداریان كرد لە كۆنفرانسی جیهانی كۆمەڵەی شارەزایانی حكوومیی (GGE) پسپۆڕ لەبارەی سیستمی چەكە كوشندەخودكارەكان (LAWS).
ئاماژە بەوەشكراوە، وەك بەشێك لە كۆنفرانسی چەكە تەقلیدییە دیاریكراوەكان (CCW)، كۆنفرانسەكە لە باڵەخانەی نەتەوەیەكگرتووەكان لە شاری جنێف، وڵاتی سویسڕا ئەنجام دەدرێت بۆ ماوەی پێنج رۆژ بەردەوامی دەبێت.
شایانی باسە كۆنفرانسەكە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە و زۆربەی ووڵاتان تێیدا بەشدارن و بەگرنگیەوە باس لە گۆرینەوەی زانیاری و چالاكیە نێودەوڵەتیەكان دەكرێت لە بارەی سیستەمی چەكە كوشندە خودكارەكان ( چەكی ئوتوماتیكی ) و زانیاری گرنگی تێدا باس دەكرێت.