پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی:
لە هەر دوو کەمپی ئازادی قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران و حامیەی قەزای ڕواندز، کۆمەڵێک لە میوانانی ڕۆژئاوای کوردستان و ئێزدییەکان بوونیان هەیە و هەروەکو بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەرانی سۆران ئاماژەی بۆ دەکات هیچ ڕێکخراوێک هاوکارییان ناکات.
عەباس ئەمیر بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی ئیدارەی سۆران بۆ زاری کرمانجی دەڵێت: ” لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاوارەکانی (سوری، عەرەب، شەبەک، یەزیدی) هەن کە بەسەر کەمپەکانی سنوورەکە نیشتەجێ بوونە و زۆرترین ئاوارەش نیشتەجێی کەمپی ئازادین لە سنووری قەزای ناوەندی ئیدارەی سۆران”.
عەباس ئەمیر، ڕوونیشیکردەوە: ” سەرجەم ئاوارەکانی سنوورەکەش لەڕووی ئەمنییەوە پارێزراون، بەڵام هیچ جۆرە هاوکارییەک لە لایەن ڕێکخراوەکانی un و ڕێکخراوەکانی دیکە نەکراون”.
ئاوارەکانی دانیشتووی نێو هەر دوو کەمپی ئیدارەی سۆران 200 بۆ 250 خێزان دەبێت هەر وەکوو بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەرانی ئیدارەی سۆران ئاماژەی بۆ دەکات و باس لهوهش دهكات وەک پێویست هاوکاری ناکرێن لەلایەن ڕێکخراوەکانەوە.