ئامادەکردنی: مه‌نیجه جه‌بار ئه‌حمد
به‌سه‌رپه‌رشتی: م. په‌یوه‌ند
ڕەگەزپەرستی مێژوویەکی درێژی لە کۆمەڵگای مرۆیی‌دا هەیە، کە بە یەکێک لە بنچینەکانی نادادپەروەری کۆمەڵگا پێناسە دەکرێت. کۆیلەداری و بازرگانی کردن بە مرۆڤەوە بەشی جیانەکراوەی مێژووی ئەمەریکایە. بەڵام با بە چاوێکی کۆمەڵناسانە سەیری دیاردەی ڕەگەزپەرستی بکەین، کە چییە و چۆن ڕاڤە دەکرێت؟ ڕەگەزپەرستی ئەنجامی دەمارگرژی و جیاوازی دانان لە نێوان گروپێک زیادەخواز و چەوسێنەر(زۆربەی جار زۆرینەکان) بە سەر خەڵک و گروپێکی تر کە زۆرجار کەمینەن، خۆ دەنوێنێ و لە سیستمێکی سەرمایەداریدا زۆرتر دەبینرێت. پێناسەی کەمینە لە کۆمەڵناسیدا بریتییە لەو پێناسەیە کە کەمینە خۆی بە خۆی یان زۆرینە پێی دەبەخشێت. هەروەها دەکرێت جیاوازبوونی نەتەوە یان کەلتوور (زمان، جل و بەرگ، چێشت کردن، باوەڕ) و زۆر جارێکیش ڕەنگی پێست و شێوازی ڕوخسار، پێوەری جیاوازییان بێت.
ڕەگەزپەرستی، نەتەوەپەرستی یان نەژادپەرستی بریتییە لە بیرۆکەی خۆبەزلزانی بەسەر ڕەگەز و نەژادێکی تردا کە زۆرجار دەبێتە ھۆی جیاکاری و ڕای پێشینەیی بەرامبەر بە خەڵکی بەھۆی ڕەگەز و نەژادیان. دەستەواژەی “ڕەگەزپەرستی” ناتوانرێت بەتەنھا پێناسەیەک شی بکرێتەوە بیرۆکەی ڕەگەزپەرستی لەوەو سەرچاوە دەگرێت کە پێی وایە دەتوانرێت مرۆڤەکان دابەش و پۆلێن بکرێن بەسەر چەند کۆمەڵەیەک دا بەھۆی جیاوازی لە ھەڵسوکەوتە کۆمەڵایەتی، توانا خۆڕسکی و بیرۆکەی ڕیزبەندی کردنیان بەپێی پلە و پایەکانیان. نموونە مێژووییەکانی ڕەگەزپەرستی ئاراستەکراو و رێکخراو، وەک: ھۆلۆکۆست، رێژمی ڕەگەزپەرستانەی باشوری ئەفریقا، کۆیلایەتی، جیاکاری کردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆیلایەتی لە ئەمریکای لاتین. ڕەگەزپەرستی بەھەمان شێوە بەشێک و بنچینەیەک بوو لە شێوازی کۆمەڵگەیی بۆ چەندەھا وڵات و ئیمپراتۆری داگیرکەر.
پێناسه‌و دیدی جیاواز هه‌یه ده‌رباره‌ی ره‌گه‌ز په‌رستی:
بۆیه (فیخته) ی ئه‌ڵمانی بانگه‌شه‌ی بۆ ره‌گه‌ز په‌رستی كردوه‌و پێی وایه هه‌ر گه‌لێك ته‌نیا خه‌خت له خۆی بكاته‌وه له‌گه‌ل گه‌لانی تر تێكه‌ڵ نه‌بێت تێكه‌ڵاو بوون ده‌بێته مایه‌یی تێكچوونی گه‌ل خراپ بوونی ئاكارو ره‌فتار و له بیر چوونوه تایبه‌ت مه‌ندیه‌تی نه‌ته‌وه‌ی به‌لای ئه‌و به‌لای ره‌گه‌ز په‌رستی دا ده‌روات.
بیرۆكه‌ی ره‌گه‌ز په‌رستی بۆ سه‌رده‌مانی زوو ده‌گه‌ریته‌وه به‌ڵام له‌سه‌رده‌می نوێ ورده ورده به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت سه‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له پراكتیزه‌كردنی په‌یره‌و پرۆگرامه‌كانیاندا پشتیان پێبه‌ستا وه‌ك هیتله‌ر له ئه‌لمانیا و مۆسۆلۆنی له ئیتالیا به‌ڵام پیشكه‌وتنی مرۆڤایه‌تی وای كرد دوركه‌وێوته‌وه له‌و جۆره راڤه‌كردنه‌ی مێژوو.
مێژووی ڕەگەزپەرستی بۆ ئەوروپا دەگەڕێتەوە، بەڵام هەنووکە لە خۆمان دەپرسین کە ئایا ئەمەریکاش کانگای ڕەگەزپەرستانە؟ لە بیرمان بێت ئەوانەی کە ئەمەریکایان داگیرکردووە ، هەرئەوانەن کە لە کیشوەری ئەورووپا هاتوون. ئایا لە یاسای ئەمەریکا ڕەگەزپەرستی ڕێگاپێدراوە؟ ئەی لە کەنەدا ڕەگەزپەرستی چۆن پێناسە دەکرێت؟ ئەم پرسیارانەمان لا دەوروژێنێت، ئەویش لە کاتێکدا کە ڕووداوی کوشتنی ئەمەریکییەکی ڕەنگین پێست ”جۆرج فڵۆید” لە شاری مەنیاپۆلیس بە دەستی پولیسێکی سپی‌پێست، دەردی کۆرۆنای قووڵتر و لانکی دیموکراسی و ئازادی، تووشی قەیرانێکی نوێ کردەوە. بەڵام لە بەرانبەر ئەو توندوتیژییەی پۆلیس، خۆپیشاندەران تەنیا ڕەنگین پێستەکان نەبوون بەڵکو سپی پێستەکانیش بەشداری بەرچاویان هەبووە. تەنانەت هاوسەری ئەو پۆلیسەی کە تۆمەتبارە بە کوشتنی “فڵۆید”، بۆ هاودەنگی لە گەڵ خەڵک، لە مێردەکەی کە ڕەفتارێکی ڕەگەزپەرستانەی کردووە، جیا بوویەوە. لە ژێر گوشاری خۆپیشاندەراندا، ئەو پۆلیسەی کە جۆرج فڵۆیدی کوشت و هەروەها سێ پۆلیسەکەی تر لە لایەن دادگاوە، بە تاوانی کوشتن ڕووبەڕووی سزای قورس دەبنەوە.
هەر چەندە کۆیلەداری و ڕەگەزپەرستی بە گشتی لە یاسای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کۆتایی هاتووە، بەڵام بیرۆکەی ڕەگەزپەرستی لە کەلتووری ئەمەریکادا لە نێو بیر و هزری ژمارەیەکی بەرچاو لە سپی پێستەکان بەدی دەکرێت. لە ئەمەریکا لە هەڵسوکەوتی ڕۆژانە ڕەگەزپەرستی بە تایبەتی بەرانبەر بە ڕەنگین پێستەکاندا دەبیسرێت و دەبینرێت و هەندێک جار بە ئاسانی هەست پێ دەکرێت. کۆمەڵناس ئاڕنۆڵد ڕەوز (١٩٥١) بڕوای وایە کە ڕەگەزپەرستی “باوەڕە” و تاک لە کەسانی تری کۆمەڵگا فێری دەبێت. زۆر جار هەڵسوکەوتەکانی کەسایەتییە سیاسی و دیارییەکان بە ئاشکرا بانگەشەی هەمان بیرۆکەی ڕەگەزپەرستی دەکەن. تەنانەت ئایینیش کەوتووەتە ژێر کاریگەری سیاسەت وهەر بۆیە لە ئەمەریکا ئایینی کریستیان، قەد بە کردار نەیتوانی بانگەشەکەری دادپەروەری و یەکسانی بێت و بگرە خۆی بەشێک لەو چەوساندنەوە باوەی وڵاتەکە بووە، تا ئەو ڕادەیە ئێستاش لە ئەمەریکا کەلیسای ڕەش پێستەکان لە سپی پێستەکان جیاوازە
.
هزرڤانی ئه‌لمانی (جۆهان) به‌یه‌كێك له‌وانه داده‌ندریت كه بانگه‌شی بۆ ره‌گه‌ز په‌رستی كردووه جه‌ختی له‌سه‌ر جه‌وهه‌ری خودی نه‌ته‌وه كردۆته‌وه هه‌موو گه‌لێك جۆره روحێكی هه‌یه شێوه‌یه‌ك له بیركردنه‌وه‌و هه‌ستكردن به‌سه‌ر تاكه‌كانیدا ده‌سه پێنی لای گه‌لێكی دیكه بوونی نیه به‌های تاكه‌كه‌س ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سیفه‌ته كه سا‌یه‌تیه‌كانی ره‌چه‌له‌كی ئه‌لمانیه‌كانی بۆ به‌ربه‌ره كۆنه‌كان گه‌راندۆته‌وه جه‌ختی له مافی سروشتی هه‌موو گه‌لێك كردۆته‌وه رێگه‌ی خۆشكردوه بۆ به‌یه‌كه‌وه یبه‌ستانی ره‌گه‌ز په‌رستی و نه‌ته‌وه گه‌رایی ئه‌مه‌ش وای كردوه نه‌ته‌وه گه‌رای به‌ره‌و ره‌گه‌ز په‌رستی ببات كۆمه‌ڵگه‌كانی به بونه‌وه‌ری زیندو ئه‌ژمار كردووه كه به بێ ویستیه‌كی هۆشیارانه ناتوانن گه‌شه بكه‌ن.
هێرده‌ر جه‌ختی له‌سه‌ر شێوازه‌كه‌ی خۆی كردۆته‌وه نه‌ته‌وه گه‌رای و ره‌گه‌ز په‌رستی به‌یه‌كه‌وه به ستۆته‌وه به‌ها یان شێوه‌یه‌كی نویی به كۆمه‌ڵگه‌ی نوێ ئه‌ژمار كردووه.
ئه‌گه‌ر به قولی له قۆناغه‌كانی سه‌ده‌ی كۆن بكۆلینه‌وه چه‌ندان قانون هه‌ن ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ده‌سه‌لمێنن به‌یه‌كیك له مه‌سه‌له‌و به‌ڵگه نه‌ویست و قانونه شه‌رعیه‌كانی هه‌ژمار ده‌كه‌ن به‌نمونه چه‌ندان نمونه له میژوو دا هه‌ن كه هه‌لاوردن و جیاكاری ره‌گه‌زی له ره‌نگ و زمان و ئایندا كراوه.
مرۆڤ له عیراق له‌بن ده‌ستی بابلیبه‌كان له‌بن كۆمه‌ڵێك یاسا‌و قانونی ئه‌وان توشی ره‌گه‌ز په‌رستی كراوه بۆ سه‌ر چه‌ند چینێك دابه‌شكراوه كه بریتین له ده‌سته‌لاتدان و كۆیله‌كان و ئازاده‌كان. هه‌روه‌ها له ده‌وله‌تی یۆنانیش ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه پله دوو بوونه به شێوه‌ی جیا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ل كراوه ئه‌مه ته‌نانه‌ت لای ئه‌رستۆش باو بووه.