زاری كرمانجی – مێرگەسۆر:
فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر و دەوروبەری، ئاگاداری هاووڵاتییانی قەزای مێرگەسۆر دەكاتەوە، بەتایبەتی ئەو گوندانەی سوودمەندن لە پڕۆژەی ئاوی بەردەری، تا 20ی ئەم مانگە دەرفەت ماوە لەبەردەمیان ئەگەر كرێی ئاو بدەن 15% بڕیاری لێ خۆشبوونیان دەگرێتەوە، لەدوای ئەو ماوەیە ئەو بڕیارە نامێنێت، بۆیە داواكارین لەو هاووڵاتییانەی كە تا ئێستا قەرزی ئاویان لەسەرە و نەیان داوە، سەردانی فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆر و دەوروبەری بكەن، بۆ ئەوەی ئەو قەرزە لەسەر هاووڵاتییان سووك ببێت و پابەندی رێنماییەكانی حكوومەت بن”.