زاری كرمانجی – سۆران :
ئەمرۆ دووشەممە 15 ی ئایاری 2023، كونسوڵخانەی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر پەیامێكی بڵاوكردەوە و لە پەیامەكەدا هاتووە : “بە خۆشحاڵیەوە دەڕوانینە كاری پێكەوەیی و هەماهەنگیی نزیك لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەر كارە لەپێشینە هاوبەشەكانمان بۆ پێشخستنی زیاتری ئەم بەرەوپێشچوونە.”
هەر لە پەیامەكەدا كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر پێشوازی لە گەڕانەوەی تێمی یەكێتیی نیشتمانی دەكات و دەڵێ :”پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیرەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكات بۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دوای ئەوەی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر پرسە گرنگەكان گەیشتنە رێككەوتن.”