زاری كرمانجی- سۆران:
هاوار محەممەد، بەرپرسی بەشی یاسایی لە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی، بۆ زاری كرمانجی گوتی: دوای دەستپێشخەری سەرۆك بارزانی، كەشێكی ئەرێنی هاتۆتە پێشەوە، تیمی یەكێتی لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بەشدار بوون، هەوڵیش هەیە لەو دوو ڕۆژەدا هەر دوو مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆببنەوە، دواتر هەر دوو مەكتەب لەگەڵ مەكتەبی لایەنەكانی دیكە كۆدەبنەوە، ئەوەش كەشێكی باش دێنێتە ئاراوە و وا دەكات كارەكان خێراتر بكرێن و ئەو كاتەی كە سەرۆكی هەرێم دیاری كردووە بۆ هەڵبژاردن بكرێت.