گووتە بێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند” داهات و خەرجییەكانی حكومەتمان بۆ هەموو لایەك راگەیاندووە، و بابەتی دیار نەمانی پارەش هیچ بنەمایەكی نییە”.
جوتیار عادل، زیاتر روونیكردەوە” بابەتی دیار نەمانی 22 ملیار دینار بۆ كەسبی سیاسی بەكاردێت و هیچ بنەمایەكی نیە”.
لەبارەی هەنگاوەكانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لەسنوری سلێمانی و هەوڵەكانی بۆ رێكخستنەوەی كاروباری دامودەزگاكان، جوتیار عادل رایگەیاند ” ئێمە 100% پاڵپشتی هەنگاوەكانی قوباد تاڵەبانی دەكەین”.
سەبارەت بە ئامادەكردنی پرۆژەیاسای بودجەی هەرێم بۆ ساڵی 2023، گووتەبێژی حكومەتی هەرێم گووتی “پرۆژە یاسای بودجە پەیوەندی بە رێكەوتنی ئێمە و بەغداوە هەیە، نازانین داهاتەكەمان چەندە، لەسەر بنەمای رێكەوتنی كۆتایی لەگەڵ بەغدا، پرۆژەیاسای بودجە ئامادە بكرێت”.