دێسكی وەرزشی زاری كرمانجی:
دوای بەواداچوونێكی قوڵ و لێكۆڵینەوەی ورد دواجار یوێفا، بڕیاری لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی چامپیۆنزلیگ ـدا.
بەگوێرەی سیستەمی نوێی پاڵەوانێتی چامپیۆنزلیگ لەوەرزی 2024/25
36 تیم بەشداری دەكەن، واتە ئەمە دوا وەرز دەبێت 32 تیم لە هەشت كۆمەڵەدا كێبڕكێ بكەن.
لەسیستەمی نوێ هەر تیمێك لەگەڵ 8 تیم لە كۆمەڵەیەكدا ركابەری دەكات (4 یاریی لەنێو یاریگەی خۆی، 4 یاریی لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەبێت).
ئەو 8 تیمانەی پلەی یەكەمیان هەیە راستەوخۆ سەردەكەون بۆ قۆناخی دوواتر.
ئەو تیمانەی دەكەونە نێوان پلەكانی 9 بۆ 24 كە دەكەنە 16تیم ركابەری یەكتر دەكەن، دوای ئەوە 8 تیم دەمێنێتەوە كە لەگەڵ ئەو هەشت تیمانە یاریی دەكەن كە پلەی یەكەمیان هێناوە، ئینجا چارەگی كۆتایی، نیوە و فایناڵ لەسەر هەمان ستایلی ئێستا بەڕێوەدەچێت.