زاری كرمانجی- سۆران:
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە 15ی5ی2023″ ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم بەگشتی ساماڵ دەبێت لەناوچە شاخاویەکان پەڵه هەور و نیمچەهەور دەبێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه” پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، تەنها لە ناوچەکانی رۆژهەلاتدا نەبێ کەمێک بە (2-3)پلە دادەبەزێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات” سبه‌ی سێشه‌ممە 16ی5ی2023″ ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ و په‌ڵه هه‌ورده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه و به به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە”.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی.
سلێمانی: 28 پلەی سیلیزی.
دهۆک: 29 پلەی سیلیزی.
کەرکوک: 31 پلەی سیلیزی.
هەڵەبجە: 28 پلەی سیلیزی.
حاجی ئۆمەران : 18 پلەی سیلیزی.
زاخۆ : 30 پلەی سیلیزی.
سۆران : 25پلەی سیلیزی.
گەرمیان : 33 پلەی سیلیزی.