پشتیوان كەریم- سۆران:
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ دوو شەممە، لەگەڵ كردنەوەی بازاڕی بۆڕسە نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە دوێنێ هەر مسقالێك بڕی پێنج هەزار دینار بەرز بۆتەوە هاوكات هەر ئۆنسەیەك زێڕیش بە 2015 دۆلاری ئەمریكی مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی سەرجەم مسقاڵەكانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24بە 491 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 450هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 430 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت .
نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 369 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.