زاری كرمانجی- سۆران:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەخت لە پشتیوانیی خۆی بۆ هه‌موو ماف و داوا ره‌واكانی مامۆستایان دەکاتەوە و دەڵێت، “هه‌ڵوێستی ئه‌و مامۆستا دڵسۆزانه‌ی كوردستان به رێزه‌وه به بیر ده‌هێنینه‌وه كه له هیچ دۆخێكی سه‌خت و نه‌خوازرادا نه‌یانهێشت پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن په‌كی بكه‌وێت.”
رۆژی دووشەممە، 15ـی ئایاری 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی 61ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی مامۆستایانی کوردستان بڵاوکردەوە و وێڕای پیرۆزباییکردن، دەڵێت:” له‌م یاده‌دا جه‌خت له پشتیوانیمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ره‌واكانی مامۆستایان ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌ڵوێستی ئه‌و مامۆستا دڵسۆزانه‌ی كوردستان به رێزه‌وه به بیر ده‌هێنینه‌وه كه له هیچ دۆخێكی سه‌خت و نه‌خوازراودا نه‌یانهێشت پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن په‌كی بكه‌وێت.”
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، له‌م یاده‌دا “به رێز و پێزانینه‌وه له خه‌بات و ئه‌ركی پیرۆزی مامۆستایان بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كان ده‌ڕوانین و قوربانیدان و هه‌وڵ و كۆششی په‌روه‌رده‌یی و مامۆستایه‌تییان له سه‌رده‌می شاخ و له ئازادیشدا، به‌رز ده‌نرخێنین.”
نێچیرڤان بارزانی، هاوکات دەڵێت، مامۆستایان پێشه‌نگ و كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كان و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنن و “كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر بنیاتنان و پێشخستنی ئاستی كه‌سایه‌تیی قوتابیان هه‌یه، بۆیه ئه‌ركێكی گرنگ و پیرۆز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و مایه‌ی هه‌موو رێز و دهستخۆشییهكن.”
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 130 هەزار مامۆستای هەمیشەیی، 30 هەزار فەرمانبەر و زیاتر لە 22 هەزار وانەبێژ هەن، بەشێکی مامۆستایان ئەندامی یەکێتیی مامۆستایانن.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ساڵیادی شه‌ست و یه‌كه‌مینی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، له مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تیی یه‌كێتیی مامۆستایان و ته‌واوی مامۆستایانی خۆشه‌ویستی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم.
له‌م یاده‌دا به رێز و پێزانینه‌وه له خه‌بات و ئه‌ركی پیرۆزی مامۆستایان بۆ پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كان ده‌ڕوانین و قوربانیدان و هه‌وڵ و كۆششی په‌روه‌رده‌یی و مامۆستایه‌تییان له سه‌رده‌می شاخ و له ئازادیشدا، به به‌رزی ده‌نرخێنین.
مامۆستایان پێشه‌نگ و كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی پێگه‌یاندنی نه‌وه‌كان و پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردنن. كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر بنیاتنان و پێشخستنی ئاستی كه‌سایه‌تیی قوتابیان هه‌یه، بۆیه ئه‌ركێكی گرنگ و پیرۆز جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و مایه‌ی هه‌موو رێز و دهستخۆشییهكن.
له‌م یاده‌دا جه‌خت له پشتیوانیمان بۆ هه‌موو ماف و داوا ره‌واكانی مامۆستایان ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌ڵوێستی ئه‌و مامۆستا دڵسۆزانه‌ی كوردستان به رێزه‌وه به بیر ده‌هێنینه‌وه كه له هیچ دۆخێكی سه‌خت و نه‌خوازراودا نه‌یانهێشت پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن په‌كی بكه‌وێت.
سڵاو له یادی ئه‌و مامۆستایانه‌ی له‌پێناو ئازادیی گه‌ل و وڵاته‌كه‌یاندا، گیانیان به‌خشی.
پیرۆز بێت یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
2023/5/15