زاری كرمانجی-سۆران:
سەبارەت بە گەڕاندنەوەی مووچە پاشكەوت كراوەكانی فەرمانبەران، بەڕێوەبەری گەنجینەی ئیدارەی سۆران، زانیاری بۆ زاری كرمانجی دەخاتەروو.
سیامەند ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گەنجینەی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” سەبارەت بە گەڕاندنەوەی مووچە پاشكەوت كراوەكانی فەرمانبەران و مووچەخۆران، هەر بڕیار و رێنماییەك دەربچێت لە حكوومەت و وەزارەتەكانەوە، دوای هاتنی رێنماییەكان ئێمەش جێبەجێ دەكەین”.
گوتیشی:”تا ئێستا هیچ بڕیارێكی فەرمیمان لەمبارەوە بۆ نەهاتووە بۆ ئەوەی لە ئێستادا مووچە پاشكەوت كراوەكان بدرێنەوە”.