ئامادەکردنی: قوتابی دارین عبدولواحید قوناغی سێیەم بەسی مێژوو لەزانکۆی سۆران
پوختەیەک له بارەی ژیانی تۆینبی مێژوو نووسی بەریتانی ئارنۆلد جۆزیف تۆینبی له ساڵی 1889 ز لە لەندەن لەبنه ماڵەیەکی مەسیحی که سەر بەچینی ناوەراست بووه لە دایک بووە کتێبێکی مێژووی نوسیوە له قوتابخانەکاندا خوێندراوه تۆینبی له زانکۆی ئۆکسفۆرد لەنێوان ساڵانی (1907_1911)مێژووی یونان و رۆمانی خوێندووه تۆینبی کەوتۆته ژێر کاریگەری چەندین و نوسەر له وانەش کتێبی پیرۆز که به قوڵی کاریگەری لێکردووه هەروەها کێبی(فاست)ی گۆته ونووسین و بەرهه مەکانی هەریەک لەئه فلاتوون و شکسپیر و شیلی وکارل یونگ فەیلە سوفی فەڕەنسی هێنری بێرجسۆن (1859_1972)کاریگه ری له سه ر بۆچونه کانه نی هه بووه گۆڤارێکی وه رزی به ناوی (کاروباری نێودەوڵەتی )ده ردەکرد که بۆماوەی سێ و سێ ساڵ کاری تێداکردووه تۆینبی خاوەن چەندین کتێب و بەرهەمی زانستییه له وانه ش (بایه خدارنی مرۆڤ مردن، نیوەی جیهان، جه نگ و شارستانیەت، ئیسلام و رۆژئاوا. مێژوو ی شارستانیەتی یۆنان یەکێتی عەره بی دێته دی نزیکبونەوەی مێژوونوس له ئاین، بەڵام له هەموو گرینگ ترکتابی هه یه به ناوی لێکۆلینەوه لەبارەی مێژوو که هەموو بۆچونەکانی خۆی لەم کتێبه ده ربڕیوه بەشێوەکی گشتی تۆینبی له و کتێبەدا بەپێچه وانەی مێژوونووسانی دیکەی ئەوروپی سەنترالیزمی ئەوروپی ڕه تکردۆتەوه و پێی وابوو زێده ڕۆیی کراوه له گەوره کردنی شارستانییەتی ئەوروپیەکان دژی ڕەگەز پەرستی جولەکان و بۆچونی (گەلی هه ڵبژاردەی خوا)وه ستاوەتەوه
تیۆری ئالنگاری و وه لامدانه وه لای تۆینبی له م بیردۆزدا تۆینبی ده یه وێت ڕاڤه ی مه سه له ی سه رهه لدان و گه شه سه ندن و رووخانی شارستانیه ته کان بکات ئاماژه به وه ده کات که ته نیا فاکته ری ژینگه یاره گه ز نابنه هۆی دروستبونی شارستانیه ت چونکه هه ندێک جار شارستانیه ت له خاکێکی ڕوته ندا دورست ده بێت به لکو باردۆخی سه ختی ژینکه ی سروشتی و ئالنگاری مرۆڤ که خۆی له ده ستد رێژی ده ره کیدا ده بنێته وه له لایه ن ده وله تێکه وه که هێرش بکاته سه ر میلله تێک و وه لامدانه وه ی ئه و میلله ته ش به وه ده بێت که هێز داگیر که ره کان ده رده کات و تۆله یان لێده کاته وه وه له کۆتاییدا شارستانیه ت داده مه زرێنت ئالنگاری ژینگه ی جوگرافی ئه وه یه کاتێک میلله تێک ناله باری سه ختی ناوچه که یه وایان لیده کات توانه کانیان بوروژێنن ئالنگاری ئه و باردۆخه بکه ن و شارستانییه ت دابمه زرێنن ئه م بنه مایه تۆینبی پێێ وایه کۆمه لگاکان له رێڕه وی مێژووی خۆیاندا ڕووبه رووی چه ندین ئالنگاری و به یه کدادان ده بنه وه ده کرێت به شێوه کی ئه رێنی وه لامی ئالنگارییه کان بده ینه وه به سه ر بارودۆخه که دا زال بین و شارستانییه ت دروست بکه ن ده شکرێت به نه رێنی وه لام بده ینه وه ملکچی ژینگه مرۆیی و سروشتییه که ی خۆیان بین تۆینبی ئه وه ی روونکردۆته وه مه رجی سه رکه وتوویی ئالنگاری بۆئه وه ی وه لامدانه وه یه کی سه رکه وتوو ی هه بێت ئه وه یه که نابێت ئالنگارییه که زۆر سه خت بێت توند بێت به شێوه ک بیێته مایه ی نائومێد بوون ڕووخانی ڕۆحی لایه نی به رامبه ر هه روه ها نابێت زۆر ئاسانیش بێت به شێوه ک به چاوێکی سووک و که م بایه خه وه سه یر بکرێت بۆیه ئالنگاری نمونه یی ئه وه یه پێویسته مام ناوه ند بێت له نێوان سه خت وئاسان هه روه ها پێویسته کۆمه لگا به به ردوامی له حاله تی وه لامدانه وه ئه و ئالنگارییه کاندا بێت که رووبه روو ده بیته وه چونکه ئه گه ر وه لامی به ردوامی نه بێت به ره و له ناچون ده چێت وه کوو کۆمه لگای ئه سکمۆ و کۆمه لگایی کۆچه ر (به دو) به لام تۆینبی دروستبوونی هه ردوو شارستانییه تی کۆنی میسری و سۆمه ری له گۆشه نیگای بیردۆزه که خۆیه وه به م شێوه یه ده خاته روو ده شته کانی ئه فریقاو ئاسیا وه لامدانه وه یه کی سه رکه وتوو بوو بۆئالنگارییه کان که سه رهه لدانی هه ردوو شارستانییه تی میسرو عێراق ڵێکه وتوه تۆینبی به پێچه وانه ی شپنگله ر زۆر جه ختی له تایبه تمه ندیییه کانی شارستانییه ته کان نه کردۆته وه به لکو پێی وایه ته نیا چه ند تایبه تمه ندییه کی گشتیان هه یه که زێتر شێوه ی هونه رین له یه کتریان جیاده کاته وه بۆنمونه شارستانی هێلینی زێتر مۆرکی جوانی پێوه دیاره شارستانی هیندی زێتر ڕۆحی ئاینی تێدا زاله شارستانییه کانی رۆژئاوا زێتر کاریگه ری به ئامێره و ته کنه لۆجیا
ئایین و شارستانیەت لای تۆینبی
له لێکۆلینەوه مێژووییەکانیدا تۆینبی بایەخی زۆری به پێگەی ئایین داوه به تایبەتی ئاینه ئاسمانییەکان لەم سۆنگیەوه ئەو هەرسێ ئاینه ئاسمانیەکه بەیەک پەیام دەزانیت بۆ مرۆڤایەتی لەسه رووی رەگەز و نەتەوه دایان دەنێت له دیدەی ئەودا له کاتی لێکۆلینەوه مێژوو پێویسته پێشینه بۆ مرۆڤ ئاین بێت نەک سیاسی و ئابووری تۆینبی کاتێک باسی سروشتی مرۆڤ دەکات رەهندی ئایینی پێدەدات بۆیه ئاماژه بەوه دەکات کاتێک مرۆڤ جەخت لەخودی خۆی دەکاتەوه تۆینبی پێێ وایه بەدرێژی مێژوو سێ جۆر ئاینی هەبووه پەرستنی سروشت پەرستی مرۆڤ پەرستنی خوا هەرلەم چوار چێوه یەدا تۆنبیی بەشێوەکی بەرچاو له بۆچونه کاندا کەوتۆته ژێر کاریگەری ئاینی مەسیحی کتێبی پیرۆز بۆ نمونه ئەو پێی وایه لەڕێگەی بیروباوەڕی مه سیحییەوه هەردوو شارستانییەتی مەسیحی له رۆژئاوایی و ڕۆژهەڵات لەشارستانییەتی هێلینی لەدایکبوونە، ڕۆلی کەس داهێنه رەکان لەبنیاتنانی شارستانییەدا بە پێێ بۆچونەکانی تۆینبی هەندێک جارتاکه داهێنەرەکانی کۆمەڵگه وەڵامی ئەو ئالنگارییه تێکی لێ دروست دەکەن هه ربۆیه داهێنەرەکان که تۆینبی هەندێک جار بەبیلمەت یا پیاوی پێگەشتوو سۆفیگەری ناویان دەبان رۆلی سەره کییان لەکۆمەڵگادا هەیه ئەو داهێنەرانه ش ژماره یان له ناو کۆمەڵگەدا کەمه بۆیه ناوی ناون بەکە مینەی داهینەر یا دەسته بژێر ئەو کەمینەیه بەهەوێنی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی دادەنێت لای تۆینبی پێویستە کەس داهێنەر ماوەیەک خۆی لەکۆمەڵگە درووره پەرێز بکات تا دەروون ڕۆحی خۆی چاک پاک بکاتەوه چونکە لەدیدی ئەودا ئەو وزه داهێنەری کەله نێو ناخی کەسی داهینەردا هەیە خەوتووه پێویسته دەربخرێت ده ری بهێنرێت ئەمەش بەوه دەبێت کەماوه یه ک لەکۆمەڵگای دووربکەوێتەوە لەکۆت و بەندەکۆمەڵاتییەکان خۆی رابکێشت لێره دا تۆینبی ئەمەی ناوه ناوه به دووره په رێزی دوورکەوتنەوه ماوەیەک له نەتەوه کەیان دوورکەوتونەتەوه دواتر گەڕانه تەوه ناویان و بانگەوازی خەڵکیان کردووه.
رووخانی شارستانییەتەکان لای تۆینبی لای تۆینبی وەک چۆن سەرهەڵدانی شارستانییەت لەئەنجامی سەرکەوتنی که مینەی داهێنەری ناوکۆمەڵگە کاتێک وه ڵامی بەردوامی ئالنگارییەکان دەداتەوه به هەمان شێوەش شکستی ئەم کەمینەیه هۆکاره هەرەس هێنانی شارستانییه ته تۆینبی ئاماژه بەوه دەکات کاتێک وەزەری داهێنەرەکان لای کەمینەی داهینەر کەم دەکات یانامنیت پەنا دەباته بەر بەکارهینانی هێز له دژی زۆرینەی تاکه کانی کۆمەڵگای تاملکەچی بن بەم شێوه یه تۆینبی بەم شێوەیه تۆینبی دەگاته ئه وەی کەحاڵەی هه رەسهێنانی شارستانییەت سێ خەسلەتێ هەیە یەکەم کەمبوونی وزەی داهێنان لای ئەو کەمینەیەی که سەرکردایەتی کۆمەڵگای دەکات، دووەم زۆرینەی چیتر لاسایی کەمینه داهێنەر ناکاتەوه دوای ئەوەی وزەی داهێنەرانەی کەم بێتەوە، سێیەم نەمانی یەکێتی کۆمەڵایەتی لەکۆمەڵگادا ئەمەش له دەرئەنجامی دەرکەوتنی کەم بیتەوه.
رەخنه لەبۆچونەکانی تۆینبی توێژەری کۆمەڵایەتی سۆرۆکین رەخنه لەو بۆچوونەی تۆینبی دەگرێت کەپێ وایه شارستانییەت یەک سیتەم یەک قەوارەی هەیه که هەموو بەشەکانی دیکەش دەگرێتەوه یەکێک لەتایبەتمەندیەکانی شارستانێیتەکان لەکاتی سەرهەڵدانەوەی ئەوه یه هەموو چالاکیەکۆمەڵاتی و ئابووری و سیاسی و ڕۆشنبیریه جۆربه جۆرەکانیان لەیەک قەواره کۆمەڵایه تی رێکخراون چونکه ئەگەر شارستانێتەکان یه ک قەوار بونایه دەبوون لەگەل گۆڕانی هه ر بنەمایەکان تریشان بگۆڕایه تۆینبی له لێکۆلینەوەی بەرودکاری شارستانییەکان جیهاندا لایەنگری رۆژئاوای کردووه کاتێک باسی ئەوه دەکات که شارستانییه تی جیهان هەموویان مردوون یان به روو مەرگ دەچن بەڵام شارستانییه تی ڕۆژئاوا یی لەم چارەنووسه هەڵدەوێرت بەم شێوه یەش تۆینبی کەوتۆته دژیەکییەکی گەوره
رەخنەی ئەوه له تۆینبی دەگێرێت که میتۆدی زانستی ئەزمونگەرایی له لێکۆلینەوەی مێژوودا جێبەجی نەکردووه ، تۆینبی شارستانییەتی ئیسلام به رۆلەی شارستانییەتی سریانی یان سووری داناوه ئیسلام وەک وەڵامدانه نەوەیە، تۆنبیی شارستانییەتی ئیسلام به شارستانییەتی عەرەبی -ئێرانی ناودەبات. تۆینبی پێێ وایه که شارستانییەتی ئیسلام لەکاتی رووخان دەوڵەتی عەباسیەوه چۆته قۆناخی هه ڵوەشاندنەوه ناتوانرێت هەوڵێ زیندووکردنەوه یان بوونی تەواو تاکەکانی ئەوشارستانییەته.”