سەردار قازی – سۆران:
کەمتر لە مانگێک ماوە بۆ دەستپێکردنی کێبڕکێی خولی یانە نایابەکانی کوردستان، یانەی سۆران ی بەشدار لەو خولەش بەردەوامە لە ئامادەسازی گرێبەستێکی دیکەی ڕاگەیاند.
لە دوای هێشتنەوەی ئەحمەد سەلام، یاریزانی پیشەگەری عەرەب و ناوەڕاست کاری وەرزی ڕابردووی یانەی سۆران، ئەمجارە یانەکە گرێبەستی ناوەڕاستکارێکی دیکەی درێژ کردەوە.
لە پێگەی فەرمی یانەی سۆران بڵاوکراوەتەوە کە گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەگەڵ ئاراس ئەنوەر، ئەو لاوەی ساڵانێکە لە هێڵی ناوەندی یانەکە یاریی دەکات.
سەرەڕای ئەوەی کە ژمارەیەک یانە لەسەر هێڵ بوون بۆ دەستەبەرکردنی تواناکانی، بەڵام ئاراس مانەوە لە یانەکەی پایتەختی شەهیدانی هەڵبژارد.