مەهدی محەممەد – ڕواندز :
لە کاتی وەرگرتنی مووچەی کارمەندانی، بڕە پارەیەک زیاد دەبێت و دەگەڕێنێتەوە بۆ بانکی ڕواندز.
خێرەدین ئەکرەم بەکر لە بنکەی تەندروستی دەرگەڵە وەک پیشەی هەمیشەی، مانگانە سەردانی بانکی ڕواندز دەکات و مووچەی دە لە کارمەندانی بنکەکەی وەردەگرێت، ئەم مانگە هەروەکوو خۆی بۆ زاری کرمانجی باسی دەکات :”لە کاتی ژماردنی مووچەی کارمەندان، بڕی 300 هەزار دینار زیاد بووە و ڕاستەوخۆ گەڕاندمەوە بۆ بانک،”
خێرەدین کە ماوەی 25 ساڵە کارمەندی تەندروستی یە باس لەوەش دەکات کە ئەمە دووەمە جارە پارەی زیاد دەگەڕێنێتەوە بۆ بانک و دەڵێ:” ماوەیەک بەر لە ئێستا بە هەمان شێوە بڕی 630 هەزار دینارم گەڕاندەوە بۆ بانک”.