سەردار قازی ـ خەلیفان:
ماوەیەک پێش ئێستا بەڕێوەبەری شارەوانی سرێشمە لە سنووی شارەدێی خەلیفان دیاریکرا، بەڵام تا ئێستا فەرمانی کارگێڕی بۆ دەرنەچووە و دەستبەکار نەبووە.
سۆران سرێشمەیی، ئەو کەسە بوو، کە بۆ پۆستی سەرۆکی شارەوانی سرێشمە دەستنیشانکراوە، تا ئێستا بەفەرمی دەستبەکار نەبووە.
ئەو هۆکارەکەی بۆ زاری کرمانجی ئاشکرا دەکات و دەڵێت، “بەهۆی دواکەوتنی رێکاری تایبەت بە راگواستنی راژەوە، تا ئێستا فەرمانی کارگێڕی بەمەبەستی دەستبەکاربوونم وەک سەرۆکی شارەوانی سرێشمە دەرنەچووە.”
سۆران گووتیشی، “بڕیارە سێشەممەی ئایندە بابەتی راگواستن لە وەزارەتی پەروەردە تەواو ببێت، هەروەها روون کەی فەرمانی کارگێڕییەکە دەچێتە واری دەرچوون و دواتر جێبەجێ کردن.”
سرێشمە، یەکێکە لە گوندەکانی شارەدێی خەلیفان، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دانیشتووانەکەی 5185 کەسن.
پێنج کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری خەلیفانەوە دوورە.