زیرەکی دەستکرد کۆدی نێوان چاو و مێشک چارەسەر دەکات
مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
زیرەکی دەستکرد سەرکەوتنێکی بێ وێنەی بەدەستهێنا لە کۆد کردنەوەی مێشکدا، ئەو زیرەکییە دەستکردەی لە سویسرا پەرەی پێدراوە دەتوانێت سیگناڵە دەمارییەکان بگۆڕێت کە لە چاوەوە بۆ مێشک دەنێررێت بۆ وێنە. لە سایەی تەکنۆلۆژیاوە ڕەنگە لە داهاتوودا کوێربوون ببێتە شتێکی ڕابردوو.
زیرەکی دەستکرد پەیوەندی نێوان چاو و مێشکی کۆد کردۆتەوە، زیرەکی دەستکرد بە ناوی CEBRA کە لە شاری جنێڤی سویسرا پەرەی پێدراوە، دەتوانێت بەو سیگناڵە دەمارییانەی کە لە… چاوەکان بۆ مێشک.
زاناکان سیگناڵە کارەباییەکانی ناو مێشکی مشکێکیان بە زیرەکی دەستکرد گۆڕی کە سەیری فیلمێکی ڕەش و سپی دەکرد.
بە بەکارهێنانی زانیارییەکانی سکانی مێشک، ئەو فیلمەی کە مشکەکە سەیری کردووە بە وردی ٩٥% بەرهەم هێنراوەتەوە.
هەروەها دوو شێوازی جیاواز بۆ نەخشەکێشانی چالاکیی مێشک لە مشکدا بەکاردەهێنرێن، ئەنجامی توێژینەوەکە لە گۆڤاری Nature بڵاوکراوەتەوە. شارەزایان ئامانجیان گونجاندنی ئەو تەکنەلۆژیایە لەگەڵ مێشکی مرۆڤدا.
بەم شێوەیە لە داهاتوودا دەتوانرێت چاوی بایۆنیکی بۆ نابینایان بەرهەم بهێنرێت.