وەزارەتی بازرگانی عێراق رای دەگەیەنێت، بڕی 33 هەزار تۆن برنجی نوێ گەیشتە بەندەری بەسڕە و لە وڵاتی ئەرجەنتین و ئۆرۆگوای كڕاوە.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی بازرگانی عێراق هاتووە، كۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراك، یەكێكە لە پێكهاتەكانی خۆراك گەیشت ئەویش هاتنی 33 هەزار تۆن برنجە.
لاما ئەلموسەوی بەرێوەبەری گشتی بە بازاڕكردن رای گەیاندووە، كەشتییەكە گەیشتووەتە بەندەری ئوم قەسر، هەروەها برنجی باركراو بۆ ئەوەی لەناو سەبەتەی خۆراكدا دابەش بكرێ.
ئەلموسەوی ڕوونیشی كردەوە، تیمێكی پشكنەری تاقیگەیی لە بەشی كۆنتڕۆڵی جۆری كۆمپانیاكە هەر كە گەیشتنە سەر كەشتییەكە نموونەی برنجەكەیان وەرگرتووە بەمەبەستی ئەنجامدانی پشكنینی سەرەتایی و دواتریش نموونەكان ڕەوانەی بەشی كۆنتڕۆڵی كوالێتی ناوەندی كۆمپانیاكە بكەن تاقیگە لە بەغدا بۆ تەواوكردنی باقی پشكنینەكان بۆ ئاماژەدان بە گونجاوی بۆ خواردنی مرۆڤ پێش دەستپێكردنی كارەكان.