زاری كرمانجی – مێرگەسۆر:
لەسەر راسپاردە و ئەركی مەلامستەفا بارزانی، شەقامی سەرەكی سێلكێ – مێرۆز، بە درێژای 12 كیلۆمەتر قیر دەكرێت، ئەوەش بۆتە جێگەی خۆشحاڵی هاووڵاتییانی ناوچەكە.
غەفوور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، بە زاری كرمانجی رایگەیاند، مەلامستەفا بارزانی، بودجەی پێویستی تەرخان كردووە بۆ قیرتاو كردنی رێگای كۆمەڵگەی سێلكێ- مێرۆز، كە درێژی رێگاكە 12 كیلۆمەترە و بە باشترین كواڵێتی و لەنزیكترین كاتدا قیرتاو دەكریت.
قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، ئاشكراشی كرد:” قیرتاوكردنی رێگاكە گرنگی خۆی هەیە، چونكە ناوچەیەكی سەختی شاخاوییە و هەنگاوێكی گرینگ دەبێت بۆ بووژانەوە و ئاوەدانكردنەوی دەڤەری مزوری باڵاو گوندەكانی دیكە .
غەفوور ئەحمەد، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر، جەختی لەوەشكردەوە:” ئەم پرۆژەیە لە لایەن كۆمپانیای كارساز جێبەجێ دەكرێت، بەپێی ئەو گرێبەستەی كە ئەنجامدراوە پێویستە لە پێش هاتنی وەرزی زستان و بارینی بەفر و باران ئەم پرۆژەیە تەواو بكرت.