مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە مەبەستی دۆزینەوەی ئاو لەسەر هەسارەی زوحەل و بونیادنانی ژیان لە بۆشایی ئاسمان، ئاژانسی ناسای ئەمەریكی رۆبۆتێكی لەشێوەی مار رەوانەی ئەو هەسارەیە كرد.
“نیویۆرك پۆست”، هەواڵێكی لە بارەی رۆبۆتەكە بڵاوكردوتەوەو باس لەوە دەكات كە درێژی مارەكە 4 مەتر و كێشی نزیكەی 100 كیلۆگرامە و لە توانای دایە بەسەر شوێنە سەختەكاندا خۆی بخلیسكێنێت.
تاقیگەی جێت پولشنی ناسا، ئەم رۆبۆتەی بەشێوەیەك بەرهەمهێناوە كە دەتوانێت خۆی لەگەڵ بارودۆخی ئەو هەسارەیەدا بگونجێنێت و بەدواداچوون بۆ تەنە ئاسمانییەكان بكات.
ناسا هیوای زۆری بەم مارە هەیە، كە بتوانێت وەڵامی تەواوی ئەو پرسیارانەی چەندین ساڵە دەكرێت كە ئایا ژیان لە دەرەوەی زەوی بوونی هەیە یا نا ؟