کوردستان یاسین – سۆران:
ئەمڕۆ شەممە، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران مەڕاسیمێکی تایبەت لەلایەن لقی سۆران-ی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی کوردستان بۆ یادی ١٢ی ئایار ڕۆژی جیهانی پەرستاران سازکرا.
لە مەراسیمەکە، بەرپرسانی حزبی و حکومیی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سۆران، نوێنەری وەزارەتی تەندروستی و پزیشک و کارمەندانی تەندروستی بەشداربوون.
هەر لە میانی مەڕاسیمەکەدا ئۆفیسی سۆرانی دەزگای خێرخوازی بارزانی ١٥٠ ئامێری پێوانی پەستانی خوێنی بەخشیە پەرستاران.
هۆکاری دیاریکردنی ١٢ی ئایار وەکو ڕۆژی جیهانی پەرستاران بۆ هەوڵ و ماندووبونی کچێکی پەرستاری بەڕەچەلەک بەریتانی دەگەڕێتەوە بە ناوی خاتوو فلۆرانس کە لە ڕێکەوتی (۱۲/٥/۱۸۲۰) لە ئیتاڵیا لەدایکبووە، هەر لە منداڵیەوە ئارەزووی کردوە یارمەتی نەخۆشەکان بدات لەگەڵ ناڕازی بوونی خێزانەکەی بڕیاریدا پیشەی پەرستاری هەڵبژێرێت لەپێناو ژیانێکی تەندروست بۆ خەڵک بۆئەوە هەڵستا بەسەردانی کردنی کۆمەڵێک نەخۆشخانە لە وڵاتەکانی وەکو فەڕەنسا و ئەڵمانیا بەژداریکردن لە خولێکی سێ مانگەی پەرستاری لە ئەڵمانیا لەهەموویان سەرکەوەتووتر بوو .
لەساڵی (۱۸٥۱) پەیوەندی کرد بەکۆمەڵەی کچە بەسۆزەکان لە فەڕەنسا لەساڵی (۱۸٥۳) بوو بە پەرستار و بەرپرس لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو وڵاتە وەچەندین خزمەتگوزاری پێشکەش دەکردن، کە گرینگترینیان چاودێری کردنی شەوان و خزمەتگوزاری ژینگەی خاوێن و خۆراکی پێویست لە کاتێکدا کە ژەمەکانیان کەمکرابوونەوە .
فلۆرانس نایتنگڵ یەکەم پەرستار بووە کە بناغەی زانستی پیشەی بۆ پەرستاری داناوە شێوەیەکی ئەکادیمی بەکارەکە بەخشیوە هەر لەبەر ئەو ڕێزەش بووە خاتونێکی وەها وەکو فلۆرانس ڕۆژی لەدایکبوونی کراوەتە ڕۆژی جیهانی پەرستاری .