زاری كرمانجی-وەرتێ
ناوەندی چالاكی و پێگەیاندنی لاوانی وەرتێ سەر بە ناوەندی باڵای سۆران، بڵاوی كردووەتەوە ” بەهاوكاری گروپی ئەسپ سوارانی كارۆخ هەستاین بە ئەنجامدانی فیستیڤاڵێكی خنجیلانە لە وەرتێ بناری چیای كارۆخ مەیدان، كەفیستیڤاڵەكە بە ستران و گۆرانی چالاكی ئەسپ سواری بەڕێوەچوو”.
ئەوەش خراوەتەڕوو ” دەست خۆشی لەهەموو ئەو ئەسپ سوارانە دەكەین كە بەشداریان لە چالاكییەكە كرد، پیرۆزبایش لە سەركەوتوانی فیستیڤاڵەكە دەكەین.
