زاری كرمانجی – مەزنێ:
بە هۆی قەیرانی داراییەوە بینای بنكەی بەرگری شارستانی مەزنێ وەكو دەیان پڕۆژەی تری خزمەتگوزاری راگیڕا و تەواو نەكرا، لە ئێستادا هەروەكو بەرێوەبەری ناحیەی مەزنێ هێمای بۆ دەكات لە ئایندەیەكی نزیكدا كارەكانی بینایەكە تەواو دەكرێـت.
سەردار رەشید، بەڕێوەبەری ناحیەی مەزنێ، بۆ ماڵپەڕی زاری كرمانجی، گوتی:” لە كاتی خۆی لەبەر قەیرانی دارایی زۆر پرۆژە راگیرا بوون، یەكێك لەو پرۆژانەش بینای بنكەی بەرگری شارستانی مەزنێ بوو”.
سەردار دەشڵێت:” لەو ماوەیە حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری تەواوكردنی بەشێك لەو پرۆژانەی دەركرد كە بە هۆی قەیرانەوە وەستێندرابوون، بۆیە لە ئایندەیەكی نزیكدا دەست دەكرێت بە تەواوكردنی باڵەخانەی بنكەی بەرگری شارستانی مەزنێ، بەوەش خزمەتێكی بەرچاوی ناوچەكە دەكات و هۆكار دەبێت بۆ كەمبوونەوەی رووداوەكانی ئاگركەوتنەوە و زیانی ماددی”.