بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت كۆببنەوە، تیمی یەكێتی نیشتمانی كوردستانیش بڕیاریان داوە بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بكەنەوە.
بە پێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی ” تیمی یەكێتی بە سەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی رۆژی ئەمڕۆ بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دەكەن و كۆتایی بە بایكۆتی 7 مانگەی خۆیان دەهێنن”.
ئەوەش لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی، كۆبوونەوە و لە چەند رۆژی رابردووشدا سەرۆك مەسعود بارزانی، داوای كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی و پاشان كۆبوونەوەی لایەنەكانی كرد.