زاری كرمانجی-دیانا:
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی ئیدارەی سۆران، ڕتی دەكاتەوە پڕۆژەی دووسایدی (دێڵزیان-ئیدارەی سۆران) بكرێت بە یەك ساید، دەشڵێت : پڕۆژەكە بەپێی ماستەر پلان و نەخشەی پێشتر جێبەجێ دەكرێت.
خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی ئیدارەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بەپێی ماستەر پلان و نەخشەی دیاریكراو، كاركردن لە پڕۆژەی دووسایدی (دێڵزیان-ئیدارەی سۆران) بەردەوامی دەبێت قۆناغ بە قۆناغ كارەكانی حێبەجێ دەكرێن”.
بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی ئیدارەی سۆران، رەتیشی دەكاتەوە: ” كە گۆڕانكاری لە پڕۆژەكە كرابێت و شەقامەكە بكرێت بە یەك ساید، بەڵكوو رێگاكە دووساید دەبێت.