زاری كرمانجی-سۆران
چهندین خاوەن پێداویستی تایبەت داواكارن لە لایەنە پەیوەندیدارەكان، چارەسەریان بۆ بكرێت و هاوكاری مانگانەیان بۆ بڕێتەوە، لای خۆیەوە بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، دەڵێت، ناوی چەند جۆر خاوەن پێداویستییەكی تایبەتمان تۆمار كردووەو رەوانەی لیژنەی پزیشكی كراون.
توران خدر، بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند: ” دوای رەزامەندی حكوومەت بە هاوكاری و بڕیاری وەزاڕەتەمان دەستمان كردووە بە تۆمار كردنی ناوی ژمارەیەكی زۆری خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و ناردنیان بۆ شاری هەولێر، بە مەبەستی ئەنجامدانی لیژنەی پزیشكی، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هاوكاری مانگانەیان بۆ دابین بكرێت”.
ئاشكراشی كرد: ” ئەو خاوەن پێداویستیانەی لەماوەی رابردوو ناوەكانیان تۆمار كراوەو داومانەتە لێژنە و لە چاوەڕوانی ئەنجامەكانیان داین بریتین لە ( بیركۆڵ، شلل دەماغ، ئۆتیزم، مەنگۆڵ، (داون سیندرۆم) هیموفیلیا، تالاسیما، كورتە باڵا، هەروەها ئەو منداڵانەی خوار تەمەن 18 ساڵ كە نەخۆشی شەكرەیان) هەیە، ئەوانە شمولی بڕیارەكە دەكەن”.
بەڕێوەبەری چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سۆران، گووتیشی: ” ئەوانەی ناویان لەسەرەوە هاتووە تۆمار دەكرێن و رەوانەی لێژنە كراون، بۆ ئەو خاوەن پێداویستیانەش كە (نابینا، نابیست، جەستەی) تەنها ناویان تۆمار كراوەو هێشتا داوانەكراوە ناوەكانیان بدرێن بە لێژنە.