نیهاد عەزیز سەعید
تۆینبی یەکێکە لە مێژوونوسە ئینگلیزەکان، لە ساڵی (١٨٨٩ز) لە دایک بووە و لە ساڵی (١٩٧٦ز) مردووە، خاوەن چەندین بەرهەم و کتێبی مێژوویە. یەکێکە لە مێژوو نووسە هاوچەرخەکانی جیهان و لە شارستانیەتی کۆن و نوێی کۆڵیەوەتەوە. کاتێک لە شارستانیەکان دەکۆڵێتەوە هیچ شارستانێک بەسەر ئەوەی تر زاڵ ناکات، بەشێوەی مەیدانی هەوڵیداوە لێکۆڵینەوەکانی ئەنجام بدات. سەبارەت بە سەرهەڵدانی شارستانیەکان تۆینبی پشت بە تیۆری (مەیدانی و وەڵامدانەوە) بەستووە. و هۆکاری نەتەوەی و جوگرافی لە سەرهەڵدانی شارستانیەکان دەرهێناوە. چونکە ئەگەر بێت سەیر بکەین زۆرێک لە مێژوونووسان دیاردە شارستانیەکان بە فاکتەری نەتەوەی و جوگرافی دەبەستنەوە، جوگرافیایەک یاخود نەتەوەیەک بە تەنیا بە خاوەنی شارستانێک دەزانن، بەڵام تۆینبی خۆی لەمە پاراستووە.
ئەگەر بێت باسی ڕووخانی شارستانیەکان لە دیدی تۆینبی، کە لێکۆڵینەوەیی لە بیست و یەک شارستانی کردووە، تەنیا پێنج شارستانیەتی ماوەتەوە، بەم هۆکارانەی خوارەوەی دەبەستێتەوە:
یەکەم: لاوازی و کەم کورتی لە سەرکردە و فەیلەسوفەکان. کاتێک شارستانیەک سەرهەڵدەدا خاوەن چەندین داهینەری سەرکەوتووە، کە خزمەت بە دەوروبەریان دەکەن، بەڵام کاتێک ئەو داهێنەرانە لە بیرۆکەی نوێی دەوەستن ڕاستەوخۆ ڕووبەرووی لە ناوچوونەوە دەبن، نمونە سەرۆکی وڵاتێک بەردەوام خزمەتی گەلەکەی دەکات، هەوڵدەدا وڵاتەکەی بەرەو پیشەوە ببات، بەڵام کاتێک نەی توانی خزمەت بکات، وڵاتەکە بەرەو لاوازی دەچێت، راستەوخۆ یان لەلایەن هیزێکی دەرەکی هێرشی دەکرێتە سەر دەڕووخێت، یان تووشی شۆڕش و پەلاماری ناوەخۆی دەبێتەوە بەرەوو ڕووخان دەچێت، نمونەی ئەوەمان زۆرە لە میژوودا، وەک ڕووخانی خەلافەتی عباسی لەسەر دەستی مەغۆلەکان، چونکە زۆر بەرەو لاوازی چووبوو، گەورەترین دیاردەی شارستانی پیشکەوتوی لە رۆژهەڵاتی ئیسلامی لە ناوبرد.
هۆکاری دووەم: هەموو شارستانیەک لە سەرەتاوە چۆن دامەزراوە، بەهەمان شێوە تۆوی رووخانی. لێرەدا تۆینبی پێ وایە سیاسیەکانن ولات بەرەو داگیرکاری و پێکهێنانی ئیمپراتۆریەت دەبەن، بۆ ئەوەی خۆیان لە تەنگەژەکان بپارێزن، دروست بوونی هەر ئیمپراتۆرێکیش ئەوە وڵاتەکە بەرەو جەنگ و ئاژاوە دەبات و کۆتا جاریش بەرەو ڕووخان دەڕوات، وەک ئیمپراتۆریەتی ئاشووری و رۆمانی. بۆچوونی من وایە، کە توینبی مەبەستی ئەوەیە کە سیاسیەکان بۆ بەرژوەندی خۆیان و بۆ ئەوەی پارێزگاری لە خۆیان بکەن، شارستانیەکان بەرەو ئاژاوەگیری دەبەن، هەر کاتێک ئیمپراتۆریەتێک دامەزرا ئەوە سنور و دەسەڵاتی زۆر فراوان دەبێت، زۆر جار نەتەوەی جیاواز و کەلتوری جیاوازی لە خۆ گرتوە، بۆیە ئیمپراتۆریەکە بەرەو لاوازی دەڕوات.
هۆکاری سێیەم لایەنی روحی و ئاینییە، کە هەموو شارستانێک پێویستە گرنگی بە لایەنی روحی و ئاینی بدات، هەر کاتێک ئەم دوو لایەنە یەکی نەگرتەوە، ئەو شارستانیییە بەرەو ڕووخان دەچێت، نمونە ئەگەر سەیری ئیمپراتۆریەتی رۆمانی (بێزەنتی) بکەین، پیاوانی ئاینی نەیان دەتوانی خزمەت بە پەیڕەوانی خۆیان بکەن هەمیشە خەڵکەکەیان دەچەوساندنەوە، وایکرد ئەوروپا بەسەردەمێکی تاریک بڕوات، دواجار وایکرد خەڵک پشت لە ئاین بکات تاوەکو بتوانن خۆیان لەم تاریکیە ڕزگار بکەن.
هۆکاری چوارەم: بەشێک لە شارستانیەکان هەوڵدەدن سود لە ڕابردوو و داهاتوو وەربگرن، تاوەکو بتوانن درێژە بە شارستانیەتی خۆیان بدەن، بەڵام هەر کاتێک سود لەم دوولایەنە وەرنەگیرا ئەو شارستانیەتە ڕوو لە ڕووخان دەکات.
دەرئەنجام :
1_ یەکێک لەهۆکارەکانی هەرەس هێنانی شارستانیەت ..؟ ئەوەیە کە هێزی پاشپشتی کەمە چ لەلایەنی (سەربازی یان ئابوری یان نەبوونی کەسایەتی لێهاتوو لە لایەنی سیاسی ..هتد , ئەمانە دەبنە هۆکارێک بۆ بێ هێزی کە شارستانیەت بەرەو لاوازی و رووخان دەبات ئەمەش دەبێتە هۆی هەرەس هێنانی کۆمەلگا .
2_ تۆینبی وەکو یەکێک لەمێژوونوسە سەرکەوتووەکان ، لێکۆلینەوەی لە مێژووی شارستانیەتەکانی کۆن و نوێیەکان کردووە ، بەبێ لایەنی هەلسەنگاندنی بۆ شارستانیەتەکان کردووە ، بەبێ ئەوەی شاریتانیەتی رۆژئاوا بە باشتر بزانێت .
3_ تۆینبی پێی وایە کە لەتبوونی ستوونی دەبێتە هۆی هەرەس هێنانی شارستانیەت ، کەمەبەستی ئەو تەنگەژە و گرفتەنایە کە کۆمەلگا بەخۆیەوە دەبینێت ، کە کۆتایەکەی دەبێتە هۆی هەلوەشانەوەی شارستانیەت و کۆمەلگا ، لەتبوونی ستوونی بە نمونە وەک (شارستانیەتی هیلینی ).
4_ تۆینبی هەولیداوە لە بۆچوونەکانی ئەوە بخاتە روو کە ژینگە کاریگەری لە سەرهەلدان و رووخانی میللەتان هەیە ، هەر یەکێک لەم میللەتانەی جیهان شێوازی شارستانیەتی تایبەت بەخۆی هەیە .
5_ کە کۆمەلگە هەرەس دەهێنێت کۆمەلگایەک دورست دەبێت بە ئاسانی جیا دەکرێتەوە لە کۆمەلگە پێشکەوتووەکان و سەرکەوتووەکان ، کاتێک کەمینەیەکی زال توانای داهێنانی لەدەستداوە و بەزەبری هێز و چاو سورکردنەوە فەرمانڕەوایی دەکەن و دەولەتەکەیان یان سنوری دەسەلاتیان بەرێوە دەبەن .