ئیمان سەبری شوكری
قـوتــابـی زانكـۆی ســۆران بەشـی مـێـژوو قــونـاغـی سـێـیەم
ئــامـانجـم لـە ئامادەكردنیئـەم بابەتە پـەیوەندی نێـوان مێــژوو لـەگـەڵ ئـەنـتروپـۆلـۆژیـا یـامروڤنـاسی چـۆنـە و چ پـەیوەندی لـە نێـوانیاندا هـەیـە.
سـەرەتـا مێژوو وەك پێناسە و ناساندن بەدایكی زانستەكان دادەنرێت، ھیچ زانستێك نییە پەیوەندی لەگەڵ مێژوو دانەبێت, كاتێك باس لە ھەر زانستێك دەكـرێـت سەرەتا لە مێژوویی زانستەكەوە دەست پێدەكەین، یەكێك لەو زانستانەی زانستی مرۆڤناسیە. سەرەتا بەوە دەست پێدەكەین بزانین كـە ئەم دوو زانستە لە كام گۆشە نیگاوە دەڕواننە بابەتەكانیان، یان ئەم دوو زانستە لەكوێ لە كام كەنار تێكەڵ بەیەكتر دەبن و جیاوازی نێوان ھەردووكیان چییە.
مێژوو و مێژوونووس گرنگی دەدات بەڕووداوەكانی ڕابردوو ئەم ڕابردووە دووربێت، یا نزیك بێت لەھۆكارەكان و ئامانج و ئەنجامی ڕووداوەكان دەكۆڵێتەوە ھەوڵ دەدات وێنایەكی ڕوون لەسەر ڕووداوە كە نیشان بدات، بەئامانجی تێگەیشتن لە ڕووداوەكەدا. بەڵام مرۆڤناسی گرنگیەكانی تەنیا لەسەر ئێستا وكۆمەڵگا چر ناكاتەوە بەڵكو بۆ ڕوونكردنەوەی ئێستا و بەڕێگای ناڕاستەوخۆ لەڕێگاكانی ڕابردوو دەكۆڵێتەوە، كاتێك توێژەرێكی مرۆڤناسی توێژینەوە لەسەر كۆمەڵگا سەرەتایەكان دەكات بەڵام دەبینین ڕووبەروی ئاستەنگ دەبێتەوە، بۆیە پرۆسەكانی دووبارە پێكهێنانەوەی مێژوو لە ڕێگەی دەرئەنجامەكەیەوە دەكرێت ، ھەوڵ دەدات ئەنجام گەلێك بۆ مێژووی كۆمەڵگا سەرەتایەكانمان بۆ دووبارە فەراھەم بكات و ڕوونی بكاتەوە جیاوازیەكی دیكە لەنێوان مێژوو و مرۆڤنناسی, مێژوونووس لەبەر ڕۆشنای ڕابردوو توێژینەوە لەسەر ڕووداوەكان دەكات و شرۆڤەی ڕووداوەكان دەكات كە لەڕابردوو ڕوویان داوە.
بەڵام مرۆڤناسی لەبەر ڕۆشنای ئێستادا توێژینەوە لـەسـەر ڕووداوەكان دەكات، لە میانەی كاتێكی دیاریكراوی تایبەتدا ڕووداوەكان تۆمار دەكات. ھەروەھا مێژوو لە ھۆكارەكانی چۆن گەیشتوونە ئەم ئاستەی ئێستای گەیشتووە بێت، بە پشت بەستن بە بەڵگەنامە و تۆمارە جێ باوەڕەكان شڕۆڤەی دەكات، بەڵام مرۆڤناسی بەپێچەوانەوە كاتێك لە زمان و شێوازی دیالۆگ ،و پێكهاتەی قور و قوراكە و بوونیادی جەستەی گرووپێكی مرۆیی ورد دەبێتەوە و توێژینەوە یان لەسەردەكات ، ھەوڵ دەدات ڕیشە مێژوویە كانیان و بنچینەیان بدۆزێتەوە.
ھەردووك زانستەكان لە خاڵێكـی گرنگ زۆر ھاوكاری یەكتر دەكەن و بەیەكەوە یارمەتی دەرن بۆ لێ كۆلینەوە كردن لەسەر كۆمەڵگا و ڕووداو و پەرەسەندەكان و دیاردە كۆمەلاتیەكان ، بۆ وێنە یەكێك لە میتۆدە گرنگەكانی توێژینەوەی مرۆڤناسی مێژوو و ژیانی تاكە كەسەكانە ، كە تیادا روونكردنەوەیەكی ورد و چڕوپڕی لایەنی بایۆلۆژی و دەروونی و كۆمەلایەتی ژیانی ئەو تاكانە دەخاتە ڕوو ، بۆ نموونە ژیانی سەركردە گەورەكان و كاریگەریان لەسەر ڕووداوە مێژوویەكان وەك ناپلیۆن ، مستەفا كەمال ، ھیتلەر،صەدام حوسێن ، زانستی مرۆڤناسـی ھەوڵ دەدا وێنایەكی تەواوی ژیانی ئەو جۆرە كەسانەو كاریگەری لەسەر مێژوو ڕوون بكاتەوە.
زانستی مێژوو و مرۆڤناسی پەیوەندیەكی بەتین و پڕ بەپێز لەنێوانیان دا ھەیە ، چونكە ھەردووك زانست ھەوڵ دەدەن یارمەتی یەكتر بدەن و لەشرۆڤەكردنی قۆناغە و ڕووداوەكان لە مێژوویی مرۆڤایەتی، بەڵام بایەخی مێژوو زیاترە بۆ مرۆڤناسی لەبەرئەوەی مرۆڤناسی لە سەرەتادا بـە مێژوو دەست پێ دەكات.