سەلاح حەمید ئەحمەد
قوتابی بەشی مێژوو- قوناغی چوارەم- زانکۆی سۆران
لە مێژوودا کورد پەیوەندییەکی درێژخایەنی لەگەڵ ئایینە جۆراوجۆرەکاندا هەبووە و ئەو ئایینە باڵادەستەی ناوچەکە بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە. لە سەردەمی پێش ئیسلامدا ئایینی سەرەکی کورد زەردەشتی بوو، کە ئایینێک لەسەر بنەمای فێرکارییەکانی پێغەمبەری ئێرانی زەراتووسترا بوو. دواتر ئەم ئایینە بە مەسیحی و پاشان ئیسلام جێگەی گرتەوە. یەکەمین ناساندنی فەرمی ئیسلام بە کورد لە سەدەی حەوتەمی دوای فەتحکردنی ئیسلامی ناوچەکە بوو. لەو ماوەیەدا خەلافەتی ئومەوی هەوڵیدا کورد موسڵمان بکات. ئەم هەوڵە تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو نەبوو و کورد بەردەوام بوو لە پراکتیزەکردنی ئایینەکانی خۆی. بەڵام لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا زیاتر و زیاتر کوردەکان دەستیان کرد بە موسڵمان بوون تا سەدەی ١١ زۆربەی کوردەکان موسڵمان بوون، ئەمەی لەم کاتەدا زەمینە خوشکەر بۆ بوو ئەم پروسەیە ئەگەرێتەوە بوو چەند هوکارێک:
1-هۆكاری سیاسی: لە رووی سیاسییەوە بارودوخی ناوچە کانی کوردستان جێگیر و هێمن نەبوو، بەلكو ململانێی زلهێزەکانی ساسانی و بێزەنتی و ئەرمەنى لەسەر ناوچەکە، باری سەرشانی کورد و گەلانی ناوچەکەیان قورس کردبوو،ململانێی ئەو هێزانە لەسەر کوردستان، سەرەرای کاولکردنی ناوچەکە بەهوی شەرە بەردەوامەکانیانەوە، بێزاری لای دانیشتوانەکەی بەجێ هێشت. كاتێكيش سوپای عەرەبی ئیسلامی لەشەری (یەرموک) و لەسالی (١٣ک-٦٣٢ز) سوپای بێزەنتیەکانی لەشام شکاند و سوپایە کی تر لەبەری باشووری عێراق لە شەری قادسیە، ساسانییەکانی شکاند، قورسایی ئەو (دوو) هێزەش لە كوردستاندا نەمان و بەوەش رێگا بو سوپای دەولەتی خە لافەتی راشدی خوش بوو، هێزەکانیان ئاراستەی کوردستان بكەن و لەدەسەلاتێکی سیاسیدا شار لەدوای شار و ناوچە لە دوای ناوچە داگیری بکەن.
٢-هۆکاری ئابووری: بەر لە پرۆسەی بە ئیسلامبوون، دەسەلاتدارەکانی ساسانی و بێزەنتی و ئەرمەنی، باج و سەرانەی جوراوجوریان بەسەر دانیشتوانی کوردستاندا سە پاندبوو، بەرادەیەک ساسانییەکان سەرەرای باجی تایبەت لە سەر پيشەوەر و کاسبکار و جوتیار و خاوەن مولک دووباجی تریان وەک (نەوروزانە) و (میهرەگان) بەسەر توێژەکانی کومەلدا سەپاندبوو و لەژێر فشاردا لێیان کو دەکرایەوە، ئەمەش باری سەرشانی خەلکیان قورس کردبوو، بۆیە بە شێکیان بەهیوای دەربازبوون لەو باجانە باوەریان بە ئایینی ئیسلام هێنا، ئەوانەشی ئەو باجە نەیدەگرتنەوە، يان بە هاتنی ئەو سوپایە بەرژەوەندییەكانيان لە مەترسیدابوو، رووبەرووی ئەو شالاوانە بوونەوە و هەر کومەلە لە شوێن و زێد و مەلبەندی خوی، دژایەتی دەکرد
٣-هۆکاری ئایینی: بەر لە دەرکەوتنی ئایینی ئیسلام لە کوردستاندا، چە ندین ئایینی ئاسمانی و بیروباوەری ناوچە یی وەک (بتپە رستی و ئێزدی و کاکەیی و جوو و زەردەشتی و مەسیحی و مانەوەیی و مەزدەکی) سەریان هەلدا بوو . بە و پێیەش دانیشتوانی کوردستان ئاگاداری ئایینە ئاسمانییەکان و رێنماییەکانی بوون، لەو روانگەیەوە باوە ریان بە ئایینی ئیسلام هێنا و پابە ندی بنەماکانی بوون.هەروەها لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی (١٢٩٩-١٩٢٢ز)دا، کورد بە بەشێکی جەوهەری جیهانی ئیسلامی دادەنرا و ئایینەکە بەشێوەیەکی زۆر لە ناوچەکەدا بەرەوپێش دەچوو، ئەمڕۆ زۆرینەی کورد موسڵمانن و پەیوەندی کورد و ئیسلام بەهێزە، زۆربەی کوردەکان جۆرێک لە ئیسلامی سوننە پەیڕەو دەکەن، هەرچەندە لە نێو کوردەکاندا هەندێک موسڵمانی شیعەش هەن، جگە لەوەش فەرهەنگی کوردی زۆر کاریگەری ئیسلامی لەسەر بووە و زۆرێک لە نەریتە کوردییەکان وەک ئاهەنگگێڕانی جەژنی ڕەمەزان ڕەچەڵەکی ئیسلامییان هەیە.