زاری كرمانجی- سۆران:
هەژار حەكیم بەڕێوەبەری راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت ” ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە سنووری ئیدارەی سۆران جێبەجێ دەكرێن كە بریتین لە:
1- پڕۆژەی دروستكردنی شەقامەكانی گەڕەكی جوندیان دوو، لە قەزای ناوەندی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەسەر بودجەی ئیدارەی سۆران.
2- پڕوژی قیرتاوكردنی رێگای گوندی بنێ بیا له قەزای مێرگەسۆر.
3- پڕۆژەی دروستكردنی رێگای گوندەكانی بەوركان – ساوا.
4- پڕۆژەی دروستكردن، كۆنكریتكردن و قیرِتاوكردنی كۆڵانەكانیی گوندی هاودیان.