لەعەرەبیەوە
سۆران خونكار عەزیز
یەكێك لە گرنگترین زانستەكانە كە موسڵمانان بایەخێكی زۆریان پێ دا زانستی جوگرافیا بوو بەسەردەمی گەشە كردن و بڵاوبوونەوەی زانیاری جوگرافیای دادەنرێت. گرنگترین هۆكارەكان یارمەتی دەربوو بۆ پێشكەوتنی زانستی جوگرافیا لە مێژوودا .
١- فراوان بوونی ڕووبەری فتوحاتی ئیسڵامی بەخێرایەكی زۆر گەورە .
٢- فراوان بوونی چالاكی بازرگانی عەرەب و موسڵمانەكان بڵاوبوونەوەی لە جیهان لە ڕۆژهەڵاتییەوە بۆ ڕۆژئاوا ئەمەش دەزانین و ئەوەی ناسراوە كە عەڕەبەكان لەكۆنەوە ڕۆلیان هەبووە لەبازرگانی دەریایی ، بازرگانەكانی عەرەب ئەو زەویە بەدرێژایی و بەپانی جیهانیان دەبڕی بۆ ئەوەی زنجیرەی پەیوەندی بن لە نێوان دەریای ناوەڕاست و هیند.
٣- فەڕزبوونی حەج لەسەر موسڵمانان، كاتێك كەسێك بۆ یەكەم جار دەچوو بۆ “مەككە” مەدینە” پێویستی بە ڕێنیشاندەر بوو .
٤- خالێكی دیكە زانا موسڵمان و عەڕەبەكان زۆر حەزی فێربوون و شارەزا بوونیان هەبوو، بۆیە بەبەردەوامی دەگەڕان و هەوڵی فێربوونیان دەدا.
٥- فراوان بوونی سنووری جیهانی ئیسلامی، مەبەستی شارەزابوون لەسەر ناوچەكانی دیكە بەتایبەتی كاتێك ناوچەیەكیان فەتح دەكرد، دەبوایە موسڵمانان زانیاریەكی چڕِ و پڕیان لەسەر ناوچەكە هەبووایە، بەمەبەستی كۆكردنەوەی زانیاری لەلایەنی ئابووری بۆ كۆكردنەوەی باج و خەراج.
سەدەی نۆیەم و دەیەمی زانینی بە سەردەمی زێڕینی گەشە سەندو بڵاوبوونەوەی زانستی جوگرافیا دادەنرێت لەجیهانی ئیسلامی ، چونكە لەوماوەیەدا زاناكانی موسڵمانان چەندین پەرتووك و زانیاری جوگرافیای جۆراوجۆریان بەرهەم هێنان لە ڕێگەی سەردانی كردن بۆ ناوچەكان و تۆماركردنی گەشتەكانی خۆیان لەڕێگەی پەرتووك ، ڕاست كردنەوەی زۆرینەی هەڵەی زانستی ، هەروەها زۆر بەوردی وڵاتەكان و شارستانییەكان لەڕوویی مەودای نێوانیان، ڕێگاكانیان و دانیشتوان پێكهاتەی خاك و شوێنی نیشتەجێ بوون تۆماركردن.
لە گرنگترین جوگرافی ناسان ” ابو اسعاق ،ابن حوقل، یاقوت الحەمەوی ، شەمسەددین مەقدیسی ، ابوفیدا، ابو حسن عەلی، شریف ئیدریسی ، ابو عەباس ، الخواریزمی ، ابن مەسعود هتد..
چەندین پەرتووكی نوێ و جۆراوجۆر نووسراون لە لایەن زانایانی بواری جوگرافی تۆماركراون، بە وێنە لە پێشەكی پەرتووكی” تقوم البلدان ” بەم شێوەیە دەڵێت لەچەند پەرتووك زانیاری كۆكردووەتەوە، بەڵام ڕێكلامی ئەوە ناكەم كە زانیاری هەموو جیهانم تۆماركردووە، بەڵكو هەرێمی چین ناوچەیەكی فراوان بەڵام زانیاری مان نییە لەسەری، هەرێمی هند ئەو زانیاریانەی بەدەستمان كەوتوو لێ كۆڵینەوە لەسەری نەكراوە. بۆمان دەر دەكەویت زانایانی موسڵمانان چەندە گرنگی خۆیان بۆ زانستی جوگرافیا و لایەنی جوگرافی تەرخان كردووە. زانیاری لەسەر بنەمای لێ كۆڵینەوەی ورد و دوورە لە گومان چونكە بەخۆیان چوونەتە ناو واقعیەت و بەخۆیان شتەكانی خۆیان بنیوە، بەشێوەیەكی زانستی و جوگرافی گرنگ لێ كۆڵینەوەیان كردووە وە سەركردە بووینە لەم بوارەی.
هەروەها گەشتیان كردووە بۆ زۆربەی وڵاتان رێگا و مەودای نێوان شارەكانی بەجوانی ڕوون كردوەتەوە زانستی جوگرافیای لەچوارچێوەی شارستانیەت ئیسلامی چەندین نموونەی دەخەینە ڕوو لە پەرتووكی گرنگ لەم پەرتووكەدا زانستی خۆیان تۆماركردووە، بۆ نموونە یەكەمین پەرتووك “اخبار زمان ، مورج الژهب ” ابن مەسعودی ئەنسكلۆپیدیایەكی زۆر گەورە هەیە باسی شێوەی گۆی زەوەی و چیاكان و ڕووبارەكان و و كانزاكان باسی دابەش بوونی هەرێمەكان و باسی جیاوازی نەتەوەكان و مەسعودی لەشاری بەغداد لەدایك بووە لەكۆتایی سەدەی نۆیەمی زانینی دەمێك بووە زۆر حەزی لە وەرگرتنی زانست بووە زۆر گەڕاوە چەندین گەشتی كردووە بۆ ناوچە جیاوازەكان بۆ زانست و مێژوو و جوگرافی گرنگی زۆری پێ داوە ، لەسالی “٩١٥” بۆ هیند گەشتێكی كردووە چەندەها لێ كۆڵینەوەی كردووە، لە ڕێگەی دەریاكان گەڕاوە بۆ ئەفریقیا و ڕۆژهەڵات و بۆ دوورگەی عەرەب.
دواتر گەشتەكانی خۆی وەستاندووە بۆ ماوەیەكی زۆر لەماڵەوە سەرقالی نووسین و ئامادەكردنی پەرتووكی ” المروج الژهب” بووە ئەم پەرتووكە لە ٢٣٥ك نووسراوە .
ڕۆلی زانا موسڵمان و عەڕەبەكان بۆ زانستی جوگرافیا بەخاڵ وەچەرخانێكی گرنگ دادەنرێت لەمێژووی شارستانییەتی ئیسلامی، چونكە شارستانییەتی ئیسلامی هەوڵێكی زۆری بۆ پیش خستنی زانستی جوگرافیا داوە لە قۆناغێكی لاواز و دواكەوتوویەوە بۆ پێشكەوتووترین قۆناغی برد، ئەمە لەم كاتە بوو كە ئاسۆی گشت زانستەكان هەنگاوی گرنگ و پر بایەخی ناوە بۆ گەشەكردن و ڕزگاربوون لەقۆناغی چەق بەستووی و تەقلیدی.