پشتیوان کەریم- سۆران:
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بەزاری کرمانجی راگەیاند:” ئەمڕۆ شەممە، نرخی زێڕ لە بازاڕی زێڕنگرانی سۆران بەراورد بە کۆتایی هەفتەی رابردوو، هەر مسقالێک بڕی دە هەزار دینار رووی لە دابەزینکردووە، هەر ئۆنسەیەک زێڕیش بە 2010 دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی سەرجەم مسقاڵەکانی زێڕیش بەم شێوەیەی خوارەوەن:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 486 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 445 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 425 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت .
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 364 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.