سكرتێری یهكێتیی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی له دهستپێشخهرییهكهی سهرۆك بارزانی دهكات و ڕایدهگهیهنێ سەرۆک مەسعود بارزانی وەکو مەرجەع هەمیشە بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان دەستپێشخەری هەبووە.
ئهمڕۆ شهممه 13/5/2023، غهفوور مهخمووری، سكرتێری یهكێتیی نهتهوهیی دیموكراتی كوردستان، ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تێیدا دووپاتی دهكاتهوه “پێشوازى لە پەیام و دەستپێشخەرییەکەى سەرۆک مەسعود بارزانی دەکەین”.
له بهشێكی ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه: لە زۆربەی قۆناغەکانی خەباتى گەلى کوردستاندا؛ ههر كاتێك کوردستان ڕووبەڕووی ئاستەنگ و تەنگژەى گەورە بووبێتەوە، سەرۆک مەسعود بارزانی وەکوو مەرجەع هەمیشە بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان دەستپێشخەری هەبووە، سەرۆک بارزانی رۆژى 11 / 5 / 2023 لە رێوڕەسمى کردنەوەى (مۆزەخانەى نیشتمانیى بارزانى)دا، پەیامێکى گرنگى ئاراستەی سەرجەم لایەنە سیاسییە کوردستانییەکانى کرد و، ئامادەیی خۆیشی نیشان دا ئەوەی لە توانایدا بێت هاوکار دەبێت بۆ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێن و دۆخی سیاسیی کوردستان باشتر بکرێت.
هاوكات سهرنج خراوهته سهر ئهوهی: پەیامی سەرۆک مەسعود بارزانی دەستپێشخەرییەکی گرنگ و گونجاوە و لە کاتێکی گونجاودایە، لە کاتێکدایە کەوا ناوەندی سیاسیی کوردستان تا ڕادەیەک پەرش و بڵاوە و پێویستی بە ڕێکخستنەوە هەیە، ئێمە لە یەکێتى نەتەوەیى دیموکراتى کوردستان YNDK بە بایەخەوە پێشوازى لە پەیام و دەستپێشخەرییەکەى جەنابى سەرۆک بارزانى دەکەین و، ئامادەى هەر جۆرە هاوکارى و پشتیوانییەکین بۆ جێبەجێکردنى ئەو دەستپێشخەرییە و، داوا دەکەین کە هەموو لایەکمان کار لەسەر ئەو پەیام و دەستپێشخەرییە بکەین و بیکەینە سەرەتایەک بۆ خاوکردنەوەی گرژییەکان و ڕێکخستنەوەی ناوەندی سیاسیی کوردستان و چارەسەرکردنى کێشە هەڵواسراوەکان، لە هەمان کاتدا دەکرێ ئەو دەستپێشخەرییە بکەینە سەرەتایەک بۆ داڕشتنی کارنامە و بەرنامەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی بۆ داهاتووی کوردستان و، بۆ دەربازکردنی ئەو بارودۆخەی ئێستا کە ڕووبەڕووی کوردستان بۆتەوە، هیوادارین تەواوى لایەنە سیاسییەکانى کوردستان بەبایەخەوە پێشوازی لەو دەستپێشخەرییە بکەن و بە گرنگى وەربگرن و کاری جددی لەسەر بکەن و، وەکوو ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانیی رەچاوى بەرژەوەندى نەتەوەیى و نیشتمانى بکەین و، بە دڵسۆزى کاربکەن بۆ رێکخستنەوەى ناوەندی سیاسیی کوردستان و چارەسەرکردنى کێشەکان و هەنگاونان بەرەو داهاتوویەکی گەش.